گەورەترین هەنگ لەجیهاندا بەزیندوی دۆزرایەوە

- 3/7/2019 5:27:00 PM 19792 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-


پاش ونبونی بۆماوەی دەیان ساڵ، جارێکی دیکە گەورەترین هەنگ بەزیندویی دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ( بی بی سی نیوز)، گەورەترین هەنگ لە جیهاندا پاش دیارنەمانی جۆرەکەی بۆماوەی دەیان ساڵ، جارێکی دیکە لەلایەن زانایانی بواری مێروناسی لەدورگەیەکی ئەندۆنیزیا دۆزرایەوە.

هەنگەکە مێینەیە و پاش چەندین رۆژ لەگەڕان دۆزراوەتەوە کە گەورەییەکەی چاوەڕوان نەکراوە و هێندەی پەنجە گەورەی مرۆڤێک دەبێت.

بۆ یەکەمینجار ئەم هەنگە لەساڵی 1858 لەلایەن زانای سروشتناسی بریتانی ئالفرێد والاسەوە پێناسەکراوە، بەناوی ئەویشەوە ناونراوە هەنگی والاس.

دواتر زانایانی دیکە لەساڵی 1981 دا چەند نمونەیەکی ئەم هەنگەیان لە سێ جەزیرەی ئەندۆنیزیا بینیوە، توێژینەوەیان لەسەرکردوە و پاش ئەو مێژوەش هەنگی لەمجۆرە بەزیندویی نەبینراوەتەوە، هەرچەندە ساڵی رابردو بانگەشەی فرۆشتنی دوو هەنگی لەوجۆرە کرا، بەڵام دواتر دەنگۆکە کۆتایی هات.

لەمبارەیەوە وێنەگری سروشتی کلای بۆڵت دەڵێت " بەڕاستی دۆزینەوەی هەنگەکە بۆ ئێمە و زانایانی جیهانیش تاقەت پڕوکێن بو ، باوەڕمان نەدەکرد بونیان مابێت"

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP