حاجیاوا؛ ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی تەمەن چوار ساڵی شێلا و شۆفێرەکەی رایکرد

- 3/7/2019 3:28:00 PM 5848 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕەکی ئاشتی ناحیەی حاجیاوای سەر بەقەزای رانیە، لەلایەن ئۆتۆمبیلێکی جۆری لانسەر- قەمەرەوە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ دەشێلرێت و شۆفێرەکە ڕادەکات بۆ شوێنێکی نادیار. 

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، منداڵەکە ناوی (م،ا) رەگەزی نێرە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بەڵام لەڕێگادا گیانی لەدەستداوە.

دوای دو کاتژمێر شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراوە 

 

پۆلیس دەشڵێت، دوای بەدواداچون و بەدەستهێنانی زانیاری دوو کاتژمێر دوای روداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە کە لەشوێنی روداوەکە ڕایکردبو، دەستگیرکرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، شۆفێرەکە ناوی (ا،ع) تەمەنی 18 ساڵە و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانیناوە بەتاوانەکەیدا، لە ئێستاشدا شۆفێرەکە بەپێی ماددەی 24 لە یاسای هاتووچۆ ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.


نیشانەکردن :

#رانیە #رووداوی هاتوچۆ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP