یەكەمین دیداری فیلمی كوردی فینلەند بەڕێوەدەچێت

- 3/7/2019 11:51:00 AM 2992 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای زیاتر له سێ مانگ كاركردن رۆژانی نۆ و 10ی ئەم مانگە به نمایشکردنی زیاتر له 25 فیلم یەكەمین دیداری فیلمی كوردی فینلەند دەستپێدەكات. 

دیدارەکە لەلایەن رەسوڵ خۆڕەم، کوردی رۆژھەڵات و دانیشتوی ھێلسینکی سەرپەرشتی ده كریت، هەر فیلمێک کەمتر لە 10 خەڵاتی ھەبێت لە دیداری فیلمی کوردی فینلەند نمایش ناکرێت.  

هاوکات هەریەکە لە دەرهێنەر تاریق تۆفیق، نوێنەرایەتی ھەرێمی كوردستان و سینەماکار بورھان ئەحمەدی، نوێنەرایەتی رۆژھەڵاتی کوردستان دەکەن لە چالاکییەکەدا.

لە دیداری فیلمی فینلەند ئەو فیلمانە نمایش دەکرێن کە خاوەنی زیاتر لە 10 خەڵاتی فیلم ڤێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکانن.

مەبەست لە بەڕێوەبردنی یەکەم دیداری فیلمی کوردی فینلەند، ئاشناکردنی زیاتری هاوڵاتیان فینلەندییە لە رێگای زمانی فیلم و سینەما بە بار و دۆخی کوردستان و ھەروەھا نواندنی توانا و ئەزمونی سینەماکارانی کوردە بە ئەوروپیەکان. 

لە ماوەی دوو رۆژی بەڕێوەبردنی ئەو چالاکیەدا لە شارەکانی ھێلسینکی و تورکو، زیاتر لە 25 فیلم کە گشتیان خاوەن خەڵاتن لە ڤێستڤاڵە نێودەوڵەتیەکان نمایش دەکرێن.

 


نیشانەکردن :

#ئه‌وروپا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP