نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا بەرزبوەوە

- 3/7/2019 9:57:00 AM 16246 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوژین عومه‌ر، لە نوسینگەی كه‌لى كه‌ژان ئه‌مڕۆ پێنجشەممە بەخەندان-ی راگەیاند، 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە 120 هەزار و 150 دینارە، ئەوەش لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 120 هەزار دینار.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100 یۆرۆ بە 136 هەزار دینارە، 100 پاوەن بە 157 ھەزار و 250 دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 22 ھەزار و 750 دینارە، 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 9 هەزار 500 دیناره‌.

هەروەها نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 113 دۆلار و 75 سەنتە، نرخی 100 پاوەندیش بە 131 دۆلار و 75 سەنتە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP