رانیە؛ ژنێک بەهۆی گڕگرتنی غازەوە گیانیلەدەستدا

- 3/6/2019 3:42:00 PM 4549 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئەو ژنەی دوێنی لەماڵەکەی خۆیدا بەهۆی گڕگرتنی غازەوە سوتا، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، دوای ئەوەی لە رۆژی 2019/3/5 کاتژمێر 7:00 ئێوارە بریندارێکی سوتاویان هێنایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و دوای بەڕێکردنی بۆ نەخۆشخانە لە هەولێر ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا.

ژنەکە ناوی (ع .ج) لە دایکبوی 1979ەو کە پیشەی ژنی ماڵە و دانیشتوی رانیەیە.

پۆلیس دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە روداوەکە بەردەوامە.

نیشانەکردن :

#رانیە #كوشتن #ژن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP