هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

جەنگیز چاندار بۆ خەندان: دەبێت ھێڵێک لە نێوان پەکەکە و رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا بکێشرێت

- 3/6/2019 2:41:00 PM 3817 جار خوێندراوەتەوە
جەنگیز چاندار

خەندان- بەهمەن ئەحمەد

جەنگیز چاندار، نوسەر و لێکۆڵەری ناوداری تورک رایگەیاند، ئەو دەروازە سنورییەی لە نێوان عەفرین و تورکیا کراوەتەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی زیاتری رۆژئاوای کوردستانە لەلایەن تورکیاوە نەک بە مەبەستی بازرگانی، دەشڵێت، "دەبێت ھێڵێک لە نێوان پەکەکە و رێکخراوە تیرۆرستییەکاندا بکێشرێت".
ئەردۆغان بەم سیاسەتەی ئێستایەوە ناتوانێت کێشەی کورد چارەسەر بکات لە تورکیا
جەنگیز چاندار، نوسەر و لێکۆڵەری ناوداری تورک ئەمڕۆ چوارشەممە لەمیانی بەشداریکردنی لە شەشەمین دیداری سلێمانی تایبەت بە خەندان-ی راگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەم سیاسەتەی ئێستایەوە کە "عەقڵیەتێکی دەمارگیری نەتەوە پەرستییە" ناتوانێت کێشەی کورد چارەسەر بکات لە تورکیا، بەڵکو کێشەی زیاتر بۆ گەلانی تورکیا دروست دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەروازە سنورییەی لە نێوان عەفرین و تورکیا کراوەتەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی زیاتری رۆژئاوای کوردستانە لەلایەن تورکیاوە نەک بە مەبەستی بازرگانی.
نابێت پەکەکە وەک تیرۆرست ببینێرێت 

 

جەنگیز چاندار راشیگەیاند، "دەبێت ھێڵێک لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و رێکخراوە تیرۆرستییەکاندا بکێشرێت، نابێت پەکەکە وەک تیرۆرست ببینێرێت بەڵکو رێکخراوێکی سیاسییە لەپێناو گەلێکدا دەجەنگێت".

رونیشیکردەوە، "چارەسەرەکردنی پرسی کورد لە تورکیا پەیوەستە بە تێگەیشتنی پارتی حکومران لە تورکیا بۆ مافی کورد و تورک و ھەموو کەمەنەتەوەکانی دیکە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP