لاهور جەنگی: شاسوار عەبدولواحید لەسەر ئازادی رادەربڕین دەستگیرنەکراوە

- 3/6/2019 12:12:00 PM 121347 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- ئەحمەد مستەفا

بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری رایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر ئازادی رادەربڕین دەستگیرنەکراوە.

لاهور جەنگی، لاھور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری لە  لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان لە شەشەمین دیداری سلێمانی رایگەیاند، "شاسوار عەبدولواحید لەسەر ئازادی رادەربڕین دەستگیرنەکراوە، بەڵکو بێڕێزی بە کارمەندێکی حکومەت کردوە".

سێی ئەم مانگە، شاسوار عەبدولواحید لەسەر سکاڵای دوو کارمەندی حکومەت و کارمەندێکی فڕۆکەخانە دەستگیرکرا و رۆژێک دواتریش بە کەفالەت ئازادکرا.

لەبارەی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی لاهور جەنگی وتی، "لە رێککەوتنی پارتی و  یەکێتی باس لە دانانی پارێزگارێکی کورد کراوە بۆ کەرکوک، ئەگەر رێککەوتنەکە جێبەجێنەکرێت ئەوا دەکەوێتە ئەستۆی کاک مەسعود و کاک کۆسرەت".

چواری ئەم مانگە، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رێککەوتنی سیاسی نێوانیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی کاندیدی پۆستی پارێزگاری کەرکوک و وەزارەتی دادی حکومەتی عێراق واژۆکرد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP