تورکیا ده‌روازه‌یه‌كى سنوری لەگەڵ عەفرین دەکاتەوە

- 3/5/2019 5:31:00 PM 2682 جار خوێندراوەتەوە
عەفرین

خه‌ندان-

حكومه‌تى تورکیا دەروازه‌یه‌كى سنوری لەگەڵ كانتۆنى عەفرین له‌ رۆژئاواى كوردستان ده‌كاته‌وه‌، وه‌زیرى بازرگانى توركیاش ده‌ڵێت، له‌چه‌ند رۆژى ئاینده‌ ده‌روازه‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

تەلەفزیۆنی فەرمی حکومەتی تورکیا لەزاری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بڵاویکردۆتەوە، حكومه‌تى تورکیا دەروازه‌یه‌كى سنوری لەگەڵ كانتۆنى عه‌فرین له‌ رۆژئاواى كوردستان دروستکردوە و هەفتەی داهاتو ده‌روازه‌كه‌ دەکاتەوە كه‌ بەناوی "لقی زەیتون"ە و له‌گه‌ڵ باکوری سوریا گرێدراوە.

ئامانج لەدروستکردنی ده‌روازه‌كه‌ خێراکردنی پرۆسەی ناردنی کەلوپەل و چاودێریکردنی ناوچەکەیە

هاوكات، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاندوه‌، ئامانج لەدروستکردنی ده‌روازه‌كه‌ خێراکردنی پرۆسەی ناردنی کەلوپەل و چاودێریکردنی ناوچەکەیە.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌، روهسار پێکان وەزیری بازرگانی تورکیا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌، ده‌روازه‌ى سنورى لقى زه‌یتون ئاماده‌یه‌ و هەفتەی داهاتو ده‌كرێته‌وه‌ و هاتوچۆى تێدا ده‌كرێت.

سوپاى تورکیا لەدوەمین ئۆپەراسیۆنی خۆیدا هێرشیکردە سەر كانتۆنى عەفرین لەباکوری سوریا و داگیریکرد، هاوكات یەکەم ئۆپراسیۆنیشی بەناوی " قه‌ڵغانى فورات" لەساڵی 2016 بۆ ناوچه‌كه‌ ئەنجامدا.


نیشانەکردن :

#عه‌فرین #تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP