بەڤیدیۆ.. مردووەکان زیندوو دەکاتەوە

- 3/5/2019 11:59:00 AM 78153 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

قەبرهەڵکەنەکانی باشوری ئەفەریقا سکاڵا تۆماردەکەن، دەژی قەشەیەک کە نمایشی زیندوکردنەوەی مردووەکان دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی "سکای نیوز" لە شاری جۆهانسبۆرگ ئەفەریقا، قەشەیەک بەناوی ئالفا لوکاو، نمایشێکی سەیردەکات بۆ ئەوەی پارەیەکی زۆر بەدەستبهێنێت بە ناوی خوڵقاندنی موعجیزەوە.

لە نمایشەکەدا پیاوێک دەخاتە ناو تابوتێکەوە و دەڵێت مردووە، دواتر زیندوی دەکاتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر کۆمەڵێک خەڵک هەیە و بڕوای پێدەکەن، هەندێکیش بە جادوگەر و کاری جنۆکەکان ناویدەبەن.

دوای ئەوەی پیاوەکە زیندوو دەکاتەوە، بەشێوەیەکی جیاواز رەفتار دەکات وەک ئەوەی تووشی شۆک بوبێت و نان دەخوات و چاوی بە زەقی کردوەتەوە.

ئەم دیاردەیە هەندێک لە پیاوە ئاینییەکان و قەبرهەڵکەنەکانی ناوچەکە توڕەدەکات، سکاڵای لەسەر تۆماردەکەن، چونکە پێیانوایە فێڵ لە خەڵک دەکات بۆ بەدەستهێنانی پارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP