بەپەلە

قەرەیلان داوا دەكات پارتە كوردیەكان یەكهەڵوێست بن

- 3/4/2019 11:43:00 PM 3735 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

موراد قەرەیلان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە ڕایگەیاند" پێویستە پارتە كوردیەكانی باكور لەسەر پرسە گرنگەكان یەكهەڵوێستیان هەبێت.

موراد قەرەیڵان لە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پەكەكە و فەرماندەی ناوەندی بڕیاری هێزەكانی پاراستنی گەل رایگەیاندوە، ئەو چالاكییەی لەیلا گیوڤەن ئەنجامیداوە بۆ لابردنی گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ، چالاكییەكی مەزنە و رۆژ بە رۆژ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی زیاتر پشتێوانی لێدەكرێت.
هەتا ئەكەپە هەبێت داعش بەردەوام دەبێت

 

قەرەیلان وتی: پێویستە پشتگیری لە هاوپەیمانێتی نێوان هەدەپە و پارتەکانی باکووری کوردستان بکرێت و داواشی كرد ئەو پارتە كوردیانە لەبەرامبەر پرسە گرنگەكانی كورد یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بن.

هەروەها ئەو ئەندامەی بەڕێوەبەرایەتی پەكەكە هێرشی توندی كردە سەر پارتی داد و گەشەپێدان كە ئەردۆگان سەرۆكایەتی دەكات و رایگەیاندوە هەتا ئەكەپە هەبێت داعش بەردەوام دەبێت.


نیشانەکردن :

#پەكەكە #داعش #هەدەپە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP