تایبەتمەندیە نوێیەكەی مەسنجەری فەیسبوك لەرێگەی ئیمۆجیەكەوە كارادەكرێت

- 3/4/2019 5:58:00 PM 11508 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە چوارچێوەی پەرەپێدانی تایبەتمەندییەکانیدا، كۆمپانیای فەیسبوك خزمەتگوزاریەكی نوێی بۆ چات-ی مەسنجەر خستوەتەبەردەست.

بە پێی پێگەی سی نێت-ی ئەمریكی، كۆمپانیای فەیسبوك لە نوێترین ئەپدەیت-دا خزمەتگوزاری دەركەوتنی چوارچێوەی ئەپڵیكەیشنی مەسنجەری بە رەنگی رەش (دارك مۆد) خستەبەردەست بەكارهێنەرانی.
رەنگی رەش كاریگەری كەمتری هەیە لەسەرچاوەكان

 

بەرپرسانی كۆمپانیاكە دەڵێن، رەنگی رەش كاریگەری كەمتری هەیە لەسەرچاوەكان و لەكاتی بەكارهێنانیدا تیشكەكانی كەمترە لە رەنگی سپی.

هاوكات، پڕۆگرامسازانی كۆمپانیاكە رایانگەیەندوە، بۆ كاراكردنی ئەو رەنگە رەشە، پێویستە بەكارهێنەران ئەپڵیكەیشنی لیستی ئیمۆجیەكان لە مۆبایلەكانیاندا دابگرن.

بە گوێرەی رێنماییەكان، بۆ ئەوەی بتوانیت چوارچێوە رەشەكەی مەسنجەر بەكاربهێنیت، دەبێت لیستی تایبەتمەندیەكان بكەیتەوە و ئیمۆجی مانگی (هێلكەی ئیستەر) بنێریت بۆ یەكێك لە هاوڕێكانت و لە ئەنجامدا ژمارەیەكی زۆر مانگ لە چوارچێوەی دەركەوتنی ئەپڵیكەیشنەكە دەكەوێتە خوارەوە.

دوای ئەو هەنگاوە دەتوانیت لە رێگەی لیستی تایبەتمەندیەكانەوە خزمەتگوزاریەكە كارابكەیت و ئەگەر خزمەتگوزاریەكە كارینەكرد، دڵنیابەرەوە لەوەی كۆتا ئەپدەیتی ئەپڵیكەیشنەكەت لە مۆبایلەكەتدا داگرتوە.

لەكاتێكدا ژمارەیەك ئیمۆجی مانگ لە لیستی ئیمۆجیەكاندا هەیە، بەڵام ئیمۆجی (هێلكەی ئیستەر) تایبەتە بەم خزمەتگوزاریە نوێیەی مەسنجەرەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP