له‌پێناو ژیانێكى نوێ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

- 3/4/2019 2:43:00 PM 21804 جار خوێندراوەتەوە
دیمەنی فرۆکە تێکشکاوەکە

خەندان-

میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، لە ئەنجامی كەوتنەخوارەوەی هه‌لیكۆپتەرێك لە رۆژئاوای ئێران پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، ئەمڕۆ دوشەممە هەلیكۆپتەرێك لە ناوچەی چاهەرمەحەل-ی بەختیاری لە رۆژئاوای ئێران لە هەوڵی ئەوەدابوە خانمێكی دوگیان بگوازێتەوە، بەڵام نەیتوانیوە بگاتە شوێنی مەبەست.

سێ كەس لە سەرنشینەكان كارمەندی فڕۆكەكە بون ودو كەسی دیكە كارمەندی فریاگوزاری بون

پیرحوسەین كۆلیڤەند، بەرێوەبەری بەشی فریاكەوتنی تەندروستی ئێران بە میدیاكانی راگەیاندوە، سێ كەس لە سەرنشینەكان كارمەندی فڕۆكەكە بون ودو كەسی دیكە كارمەندی فریاگوزاری بون.

هاوكات، جه‌عفه‌ر مه‌ردانى لێپرسراوى ئاسایشى ناوخۆى شارى كیار به‌ ئاژانسى ئێرناى راگه‌یاندوه‌، هه‌لیكتۆپه‌ره‌كه‌ پێش ئه‌وه‌ى بگات به‌ ئامانجه‌كه‌ى بۆ گواستنه‌وه‌ى دایكێكى دو گیان، تێكشكاوه‌ و له‌ ئاسمانى شارى كیار كه‌وتۆتە خوارەوه‌ و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانى گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌. 


نیشانەکردن :

#ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP