بەپەلە

مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە

- 3/4/2019 8:30:00 AM 3143 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێکى مەکتەبى سیاسى یەکێتى رایگەیاند، مەکتەبى سیاسى یەکێتى و پارتى ئەمڕۆ دووشەممە لە بارەگای مەکتەبى سیاسى یەکێتى لە شارى هەولێر کۆدەبنەوە.

سەعدی پیرە، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى بە خەندان-ی راگەیاند، کۆبونەوەى نێوان مەسعود بارزانى و کۆسرەت رەسوڵ زەمینەسازیی بۆ کۆبوونەوەى نێوان هەردوو مەکتەبى سیاسى یەکێتى و پارتى کردوە.

کۆبونەوەی بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ دوای ئەوە هات کە شاندی باڵای هەردو حزب دوای چەندین کۆبونەوە نەیانتوانی بگەنە رێککەوتن و کێشەکانی نێوانیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و پارێزگاری کەرکوک چارەسەر بکەن.

مەرجی یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک و وەزارەتی دادی حکومەتی عێراقە، بەڵام پارتی دەڵێت، دەبێت سەرەتا کابینەی حکومەت پێکبهێندرێت پاشان پرسەکانی دیکە یەکلایی بکرێنەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP