داعش کەسێکى نزیکى ئەبوبەکر بەغدادى بەشێوەیەکى دڕندانە لەناودەبات

- 3/3/2019 11:36:00 PM 47675 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەکى ئەمنى لە دیالە رایگەیاندوە کە رێکخراوى تیرۆریستى داعش موفتى ولایەتى دیالەى رێکخراوەکەیانى سوتاندوە کە نزیک بوە لە ئەبوبەکر بەغدادى.
لەرێگەى بەنزین پێداکردن و پاشان ئاگرتێبەردان سوتێنراوە

 

سەرچاوەکە بە بەغدادیەنویز-ى راگەیاندوە، بەپێى زانیارییەکانى سەرچاوە هەواڵگیریەکەى نزیک لە داعش، رۆژى شەممە موفتى ولایەتى دیالە "ئەبو کەریم" لەرێگەى بەنزین پێداکردن و پاشان ئاگرتێبەردان، لە سەر شاخى مەکحول سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدین سوتێنراوە.

بە وتەى سەرچاوەکە ئەبو کەریم کەسێکى زۆر نزیکى ئەبوبەکر بەغدادى سەرۆکى رێکخراوى تیرۆریستى داعش بوە، لەناوبردنیشى بەشێوەیەکى شاراوە نیشاندەرى مانەوەى شانە نوستوەکانى داعشە لە ناوچەکەدا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP