بەپەلە

حکومەتى عێراق بڕیاریدا بە خەرجکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان

- 3/3/2019 11:13:00 PM 105987 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەکى نزیک لە وەزیرى دارایی عێراق رایگەیاند: حکومەتى عێراق بڕیاریداوە بە خەرجکردنى شایستە داراییەکان و موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان.

سەرچاوەیەکى نزیک لە د. فوئاد حوسێن وەزیرى دارایی عێراق رایگەیاند:"حكومەتی عیراق خەرجكردنی شایستەییە داراییەكان و موچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2017 ی بۆ فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی پاسپۆرت و فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند".

بە وتەى هەمان سەرچاوە، "وەزیری دارایی بڕیاری خەرجكردنی شایستە داراییەكان و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند بۆ ئەم ساڵی بەپێی پشكی دیاریكراو لە یاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2019 ".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP