"هەڵسوكەوتی ژنانە "پیاوێک لە هاوسەرەکەى جیادەکاتەوە

- 3/3/2019 10:20:00 PM 10256 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەك لە دادگای عێراق ڕایگەیاند، بە تۆمەتی خۆدەرخستن و هەڵسوكەوتی ژنانە لە هاوسەرەكەیدا، ژنێك لە هاوسەرەكەی جیابوەوە.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی ناس، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە تۆمەتی هەڵسوكەوتی ژنانەی مێردەكەی، دادگای تێهەڵچونەوەی عێراق بڕیاریداوە بە جیابونەوەی ژنێك لە هاوسەرەكەی.
داواى قەرەبوى کردوە لەبەرامبەر ئەو زیانانەى پێیگەشتوە

 

ئاماژەی بەوەشداوە، " ژنەكە داوای یاسایی لەسەر هاوسەرەكەی تۆماركردوە بەهۆی ئەو زیانانەی بەهۆیەوە توشیبوە ".

سەرچاوەكە رونیكردوەتەوە، ژنەكە هاوسەرەكەی بەوە تۆمەتباركردوە، هاوشێوەی ژنان هەڵسوكەوتدەكات و ئەوەش بوەتە هۆكاری پاڵنەر تا داوای جیابونەوەی لێبكات.

دادگای عێراق بڕیاری جیابونەوەی بۆ ئەو دو هاوسەرە دەركردوە و ئاماژەی بەوەداوە، ئەو جۆرە هەلسوكەوتە بەپێی شەرع و یاسا لە تایبەتمەندیەكانی هاوسەر (مێرد)دا نیە و زیانێكی جەستەیی دروستدەكات كە دەبێتە ڕێگر لەبەردەم درێژەدان بە ژیانی هاوسەران.


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP