ناسا چەند وێنەیەکی نەبینراو بڵاودەکاتەوە

- 3/3/2019 5:56:00 PM 28287 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - بەهمەن ئەحمەد 

ئاژانسی ناسا یادی 60ساڵەی دامەزراندنی خۆی و 50 ساڵەی یەکەم گەشتی سەرمانگ دەکاتەوە، هاوكات چەند وێنەیەکی دەگمەنی کارو چالاکییەکانیانی لەدوتوێی کتێبێکدا بڵاوکردەوە کە جێگای سەرنج و تێڕامانن.

کتێبەکە 400 وێنەی تایبەتی تێدایە

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی CNN، کتێبەکە بەناوی "60 ساڵ ئەرشیفی ناسا لەبۆشایی ئاسماندا" بڵاوکراوەتەوە کە 400 وێنەی تایبەتی تێدایە هەرچەندە بەشێکیان زانیاری تەواویان لەبارەوە نیە.

وێنەى یه‌كه‌م: ناوەندی کۆنترۆڵکردنی (مێرکیوری) لە کەیپ کانڤیراڵ-ه‌ لە ساتەوەختی چاودێریکردنی حەوت کەشتی ئاسمانی مرۆیی لەنێوان ساڵانی 1961 بۆ 1965. 

The Mercury Control Center  at Cape Canaveral, from which seven human spaceflights were supervised between May 1961 and March 1965.

وێنەى دووه‌م: هەسارەی موشتەری لەکامێرای کەشتی ئاسمانی ( کاسینی) کە ساڵی 1997 دەستی بەچالاکییەکانی کرد.
Jupiter's moon Io as seen by the Cassini spacecraft, launched in 1997.

وێنەى سێیه‌م: قاچی بوز ئەلدرین لەسەر مانگ، کە لەڕێگای کەشتی (هەبڵ سپەیس) ساڵی 1990 بەڕێکەوت بۆ سەرمانگ، بەپێی پێشبینییەکان ئێستاش ئەو جێپێیە ماوه‌ لەبەرئەوەی سەرمانگ کەشوهەوای هاوشێوەی زەوی نیە و بارانی نیە تا جێپێکە بسڕێتەوە.
xl_nasa_archives_p208

وێنەى چواره‌م: ئەستێرەناس (دەیڤ سکۆت) کە لەقەپاغی کەشتی (ئەپۆلۆ)ەوە سەیری هەسارەی زەوی دەکات لەمانگی ئازاری 1969.
xl_nasa_archives_p176

وێنەى پێنجه‌م: ئەستێرەناس (ئێد وایت)، وێنەکە لەلایەن فەرماندە (میک دیڤد) گیراوە لەمانگی حوزەیرانی 1965 لەناو کەشتی (جێمینی4) دا گیراوە کە یەکەم گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجامده‌دات.
xl_nasa_archives_p130

وێنەى شه‌شه‌م: ئۆتۆمبێلی تۆمارکردنی زانیارییەکان لەسەر مەریخ، وێنەکە لە 5ی ئابی 2015 لەسەر مەریخ گیراوە.
The rover Curiosity in a self-portrait taken on Aug. 5, 2015 on Mars.

وێنەى حه‌وته‌م: میشیل کۆلینسی کەشتیوانی (پۆلۆ 11) پشکنین بۆ تاقیگەی وەرگری زانیارییەکانی ناسا دەکات لەناوەندی بۆشایی ئاسمان لەویلایەتی هۆستن.
Apollo 11 Command Module Pilot Michael Collins inspects NASA's Lunar Receiving Laboratory at the Manned Spacecraft Center in Houston.

وێنەی هه‌شته‌م: گۆی زەوی، وێنەکە لەلایەن ستافی (ئەپۆلۆ 17) چرکێنراوە لەکاتی گەشتکردنیان بەرەو مانگ، ئەم وێنەیە بە " هەڵماتی شین " ناوبانگی دەرکرد. 

View of the Earth as seen by the Apollo 17 crew traveling toward the moon, known as 'Blue Marble.'


نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا #جیهان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP