بەپەلە

بەوێنە.. شێوەی خۆی گۆڕی بۆ دراگۆنی ناو فیلمەکان

- 3/3/2019 12:14:00 PM 42254 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کچێکی تەمەن 24 ساڵ، نزیکەی 15 هەزار دۆلار خەرجدەکات، لەپێناو گۆڕینی شێوەی بۆ دراگۆن.

بەپێی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، ئەو دراگۆنەی لە فیلمەکاندا هاوشێوەی ئاژەڵێکی ترسێنەر هێرشدەکاتەسەر مرۆڤەکان، دەچێتە مێشک و خەیاڵی کچێکەوە بەناوی ئەمبەر لوک، هەر لە تەمەنی 14 ساڵیەوە هەوڵدەدات لەرێگای نەشتەرگەریەوە شێوەی خۆی بۆ بگۆڕێت.

ئەم کیژە تا ئێستا نزیکەی 100 تاتۆی لە  گیانیدا کێشاوە، لە رێگای نەشتەرگەریەوە رەنگی چاوەکانی گۆڕیوە بۆ شین و زمانی کردووە بە دوو بەشەوە و گوێیەکانی درێژ کردووە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ میدیاکان ئەم کچە دەڵێت "رقم لەشێوەی خۆم بوو، دەمویست لەو وزە سلبیانەی لە روخسارمدایە خۆم رزگاربکەم و ئێستا متمانەم بە خۆم هەیە".

سەرەتا لەلایەن هاوڕێکانیەوە روبەروی زۆر رەخنە دەبێتەوە، گاڵتە بەشێوەکەی دەکەن، بەڵام بەردەوامدەبێت، نزیکەی 15 هەزار دۆلار خەرجدەکات.

 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP