لە بەرنامەیەکی راستەوخۆدا بە دەڕنەفیز هێرشی دەکرێتەسەر

- 3/3/2019 10:29:00 AM 22004 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-


پەیامنێرێکی تایلاندی لە پرۆگرامێکی راستەوخۆدا، هێرش دەکرێتەسەری و هەوڵی کوشتنی دەدەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، لە باشوری تایلاند پەیامنێرێک بەناوی "سانانیا بیبیتوانیشاکارن" لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەی لە پرۆگرامێکی راستەوخۆدا، ژنێکی تەمەن 35 ساڵ بە دەڕنەفیز هێرش دەکاتەسەر ملی بەمەبەستی کوشتنی.

بەپەلە لەلایەن ستافی بەرنامەکەوە هەوڵی رزگارکردنی دەدرێت و پۆلیسیش ئەو ژنە دەستگیردەکات، بەڵام پەیامنێرەکە تووشی جۆرێک لە نەخۆشی دەرونی دەبێت بەهۆی ترسەوە، هەربۆیە لە دوای ئەو روداوە سەدمە لێیدەدات.

برابان، ئەو ژنەی هێرشی کردەسەر پەیامنێرەکە پاش لێکۆڵینەوەیەکی توند لەگەڵی ئاشکرایدەکات "کێشەی لەگەڵ دایکی هەبووە، بەو رێگایە ویستویەتی سەرنجی رابکێشێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP