بەڤیدیۆ.. لە کاتی خەودا مارێک پێوەیدەدات

- 3/3/2019 9:40:00 AM 36894 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

مارێک زیرەکانە دەچێتە ژوری خانمێکی بەتەمەنەوە، دواتریش پێوەیدەدات.

پێگەی "سکای نیوز"، گرتەڤیدیۆییەک بڵاودەکاتەوە کە تێیدا لە رێگای کامێرایەکەی چاودێریەوە نیشاندەدرێت، مارێک بە وریایی دوای کوژاندنەوەی روناکی ژوری ژنێکی تەمەن 75 ساڵ، دەچێتە ژورەوە و بە پێیەکانیەوە دەدات.

کایۆ سیدسوفا، ئەو ژنەیە کە مارەکە بەرەولای دەچێت کاتێک خەوتوە، کامێراکەش لەلایەن کوڕەکەیەوە دانراوە، بۆ ئەوەی ئاگاداری دایکی بێت، ئەگەر توشی هەر حاڵەتێک بێت.

مارەکە زۆر بە وردی چاودێری پێیەکانی ژنەکە دەکات، کاتێک یاری پێدەکات، لەناکاو پێوەیدەدات و بەهۆی ئەو ئازارە توندەوە بەخەبەردێت، بەپەلە روناکی لێدەدات و بەرەو دەرەوەی ژورەکە دەڕوات و بانگی کوڕەکەی دەکات، دواتر لەناو تەوالێتی ماڵەکەدا دەدۆزرێتەوە.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP