مەترسیدارترین تیرۆرستەکانی جیهان

- 3/2/2019 4:06:00 PM 51459 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ماڵپەڕی CNNی ئەمریکی لیستی ناوی مەترسیدارترین تیرۆرستەکانی جیهانی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، ئەحمەد عەبدی سۆدانی مەترسیدارترین کەسایەتییە تیرۆرستیەکانی جیهانە کە ئەمریکا ویستویەتی دەستگیری بکات.

بەپێی زانیارییەکانی CNN، ئەحمەد عەبدی سۆدانی ناسراو موختار ئەبو زوبێر کە سەرکردەی گروپی ( ئەل شەباب)ی سەربە قاعیدەیە، زۆرترین داواکاری هەبوە لەلایەن ئەمریکاوە بەمەترسیدارترین کەسایەتی دێت، کە لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکادا کوژراوە.

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زیاتر لە حەوت ملیۆن دۆلاری وەک دیاری بۆ ئەو کەسانە دیاریکرد کە شوێنپێی سودانی هەڵدەگرن.

ئەمریکا زیاتر لە حەوت ملیۆن دۆلاری وەک دیاری بۆ ئەو کەسانە دیاریکرد کە شوێنپێی هەڵدەگرن

دیاریکردنی مەترسیدارترین تیرۆرستەکانی جیهان بەپێی خواستی وڵاتان دەگۆڕێت، بۆ نمونە روسیا و هاوپەیمانەکانی سەرکردەی چیچانی (دۆکو ئومارۆڤ) بەمەترسیدارترین تیرۆرست دەناسێنن، ئیسرائیلیش لای خۆیەوە حەسەن نەسروڵای بۆ ئەو نازناوە کاندید کردوە و فلیپینیش گروپی ئەبوسەیاف پێشنیارکردوە.

سەرەڕای ئەوەش چەند کەسایەتییەکی ناسراوی تیرۆرستی هەن، کە ماوەی چەندین ساڵە داواکراوبون لەوانە (ئەبو ئەنەس لیبی) کە هەفتەی رابردو لە لیبیا دەستگیرکرا و ماوەی چەند ساڵێک بو چالاکی تیرۆرستی نەمابو.

هەندێک لە تیرۆرستەکانیش بەمدواییە خانەنشین بون لەچالاکییەکانیان، دواین لیستیش کە CNN بڵاویکردوەتەوە سەیف ئەل عادل، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی قاعیدەی تێدایە.

ئەبو ئەنەس لیبی، کە هەفتەی رابردو لە لیبیا دەستگیرکرا و ماوەی چەند ساڵێک بو چالاکی تیرۆرستی نەمابو

بەپێی زانیارییەکان دیارترین تیرۆرستەکانی جیهان لە رێکخراوی قاعیدەبون، کە بەشێکی زۆریان بەهۆی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکاوە کوژراون، بەڵام ئەوەی مەترسییەکەی زیاترکردوە ئەو گەنجە تیرۆرستانەن کە تائێستا نەناسراون و دەرنەکەوتون.

جگەلەو کاراکتەرانەی کە باسکران، ئەمەی خوارەوە لەمەترسیدارترین و داواکراوترین تیرۆرستەکانی جیهانن،

یەکەم: ئەیمەن زەواهیری تەمەن 62 ساڵ کە دکتۆرێکی بەرەگەز میسرییە و پێشتر لەناو رێکخراوی قاعیدە کاریکردوە و دواتر رۆڵی زۆری هەبوە لە دامەزراندنی رێکخراوی قاعیدە لە عێراق.
زەواهیری لە هەریەکە لە وڵاتانی عێراق و سوریا و مەغریبی عەرەبی چالاکی رێکخراوەیی و تیرۆرستی ئەنجامداوە و بەکەسێکی نزیک لە ئوسامە بن لادن ناسراوە، هەرچەندە کەسایەتی بەقەدەر بن لادن کاریگەر نیە، بەڵام لە توانایدایە زۆرترین کەسی رێکخراوە تیرۆرستییەکان بۆ کارێکی تیرۆرستی هان بدات.

Ayman al-Zawahiri is the leader of al Qaeda. A reward up to $25 million has been offered by the U.S. government.

لە توانایدایە زۆرترین کەسی رێکخراوە تیرۆرستییەکان بۆ کارێکی تیرۆرستی هان بدات

دووەم: ناسر ئەلوحەیشی، و حەیشی تەمەنی لە دەوروبەری 36 ساڵیدایە و سەردەمێک سکرتێری تایبەتی بن لادن بوە لە ئەفغانستان. ئەم تیرۆرستە کە بەئەسڵ یەمەنیە، دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی بۆ چەند چالاکییەک دواتر لەلایەن پۆلیسی یەمەنەوە دەستگیردەکرێت. ساڵی 2006 پاش ئەوەی لەژێر زەوی زیندانەکەوە لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی دیکەی قاعیدەدا رێگەیەک بۆ هەڵهاتن دروستدەکەن، خۆی رزگاردەکات و دەبێتەهەوێنی سەرهەڵدانی قاعیدە لە یەمەن کە چەندینجار هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی یەمەن.
Nasir al Wuhayshi is leader of al Qaeda in the Arabian Peninsula, known as AQAP.

سێیەم: ئیبراهیم ئەلئەسیری، ئەم کاراکتەرە تەمەنی 31 ساڵە و خەڵکی سعودیەیە، ئاڵۆزترین کەسایەتییە لە چاوی دەزگا هەواڵگرییەکانی جیهاندا، ئەسیری ماستەری لە دروستکردنی بۆمبدا هەیە و دەستی لە چەندین کردەوەی تیرۆرستی مەترسیداردا هەبوە، ئەسیری جارێک برابچوکەکەی، عەبدوڵا، بۆمبڕێژ دەکات بۆ کوشتنی بەرپرسی دژەتیرۆری سعودیە و دواتر پلانەکەی سەرکەوتو نابێت، عەبدوڵا دەکوژرێت و سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری سعودیەش رزگاری دەبێت.

Ibrahim al Asiri is thought to be the chief bomb-maker for AQAP.

چوارەم: موختار بیلموختار، یەکێکی دیکەیە لەو تیرۆرستانەی کە رۆژئاوا زۆر بەمەترسیداری دەزانن، موختار بەئەسڵ جەزائیرییە و لەساڵی 1972 لە خێزانێکی زۆر هەژار لەدایک بوە،  ماوەی چەند ساڵێکە ناوی زۆرناهێنرێت، بەڵام بەمدواییانە گروپێکی بەناوی نوخبە دروستکردوە بۆ ئەو کەسانەی بەخوێنی خۆیان واژۆ دەکەن بۆ روبەروبونەوەی دوژمنانی داگیرکەر.

Moktar Belmoktar was the leading figure of al Qaeda in the Islamic Maghreb. A reward up to $5 million has been offered by the U.S. government.
پاش ماوەیەکی کەم گروپەکەی هێرشێک دەکەنە سەر کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمەریکا لە جەزائیر و پاش گەمارۆدانی کارمەندەکانی بۆماوەی چەندرۆژێک، 40 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

پێنجەم: ئەبو موحەمەد جولانی، هەرچەندە زانیاری زۆر لەبارەی ئەم کاراکتەرەوە نیە و رێکخراوی قاعیدە پارێزگاری زۆر لە ناسنامەی دەکات، بەڵام ساڵی رابردو ناوی لە یەکەمین کەسایەتییە مەترسیدارەکانی جیهاندا هات، سەرکردە و دامەزرێنەری کاریگەرترین گروپی تیرۆرستی بوە لە سوریا ئەویش بەرەی نوسرەیە کە لەمانگی کانونی دوەمی 2012 ئەو گروپەی پێکهێناوە و ژمارەی ئەندامەکانی بە 10 هەزار چەکدار دەخەمڵێندرێت.

ئەم تیرۆرستە لەهەمو کۆبونەوەکانی و تەنانەت لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی قاعیدەشدا دەموچاوی هەڵبەستراوە و پێدەچێت خەڵکی سوریا بێت.

پاش سەرهەڵدانی داعش، خۆی و رێکخراوەکەی پەیوەندی بەداعشەوە دەکەن و وەک کاریگەرترین گروپی داعش لە سوریا خۆیان دەناسێنن و بەکەسێکیش دادەنرێت کە زۆر لە ئەبو مەسعەب ئەلزەرقاوییەوە نزیک بوە.

Abu Muhammad al Julani is the leader of al-Nusra Front in Syria. Very little is known about Julani beyond his leadership status.
شەشەم: ئەبوبەکر بەغدادی، بەغدادی بە ئەسڵ خەڵکی عێراق و لە پاش داگیرکردنی موسڵ لەلایەن رێکخراوەکەی (دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام) لە ساڵی 2014 وەک خەلیفەی یەکەمی خەلافەتی ئیسلامی خۆی ناساند.

بەغدادی بە ئەسڵ خەڵکی عێراقە

ئەوەی لەبارەی بەغدادییەوە دەزانرێت ئەوەیە کە لە سامەڕا لەدایک بوە و تەمەنی لە 50 ساڵییەوە نزیکە، چالاکییەکانی دژی دەسەڵاتی شیعە و دەسەڵاتدارانی دیکەی عێراقە و لە ئێستادا کە داعش لەدواین رۆژەکانی تەمەنی نزیک بوەتەوە باوەڕدەکرێت گەڕابێتەوە عێراق، ئەمریکا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وەک دیاری بۆ هەرکەسێک داناوە کە زانیاری لەبارەیەوە دەزانێت و شوێنپێی دەستنیشاندەکات.

Abu Bakr al-Baghdadi is the leader of Islamic State in Iraq. A reward up to $10 million has been offered by the U.S. government.
حەوتەم: سیراجەدین حەقانی، حەقانی بەئەسڵ ئەفغانیە و یەکێکە لەو تیرۆرستانەی کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر جیهادییەکان هەیە و تایبەتمەندی لەهێرشکردنە سەر هۆتێل و شوێنەگشتییەکانی ئەفغانستاندا هەیە، حەقانی گروپی تۆڕی حەقانی دامەزراند، کە چەندین هێرشی خوێناوییان کردوەتە سەر هاوڵاتیان و دەسەڵاتی ئەفغانستان.

Sirajudin Haqqani is the leader of the Haqqani Network in Afghanistan. A reward up to $5 million has been offered by the U.S. government.

جگە لە هێرشە تیرۆرستییەکانی، حکومەتی ئەمریکا بەهۆکاری کوشتنی زیاتر لە هەزار سەربازی ئەمریکای دەزانێت لە ئەفغانستان و بەدەستکەوتنی زانیاریش لەبارەی شوێنی نیشتەجێبون و حەوانەوەیەوە ئەمریکا نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلاری تەرخانکردوە.

حکومەتی ئەمریکا بەهۆکاری کوشتنی زیاتر لە هەزار سەربازی ئەمریکای دەزانێت

هەشتەم: ئەبوبەکر شاکو، ئەم تیرۆرستە لە بنەڕەتدا خەڵکی نێجیریایە و چالاکییەکانی زیاتر لە سنوری ئەفریقای رۆژئاوادایە، شاکو گروپێکی بەناوی (باکۆ حەرام) پێکهێناوە و بەچەندین شێواز کردەوەی تیرۆرستیان ئەنجامداوە کە باوترینیان رفاندن و کوشتنی کەسانی بیانی بوە.

هەرچەندە شاکو رایگەیاند، گروپی (باکۆ حەرام) هیچ پەیوەندییەکی بەداعشەوە نیە، بەڵام چەندینجار ئەوەی وتوە کە هاوخەمی و تێگەشتنیان لەگەڵ برا چەکدارەکانی دیکەیان هەیە.

بۆ یەکەمین جار لەسالی 2012 دا شاکو و گروپەکەی لەلایەن ئەمریکاوە خرانە لیستی تیرۆرەوە ئەویش پاش ئەوەی هێرشیانکردە سەر کۆلێژێک لە وڵاتی یۆبی و بەهۆیەوە 40 خوێندکاریان کوشت.

بۆ یەکەمین جار لەسالی 2012 دا شاکو و گروپەکەی لەلایەن ئەمریکاوە خرانە لیستی تیرۆرەوە

هاوکات، گروپەکەی شاکو لەساڵی 2010دا هەڕەشەیان لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کرد و لەهەمان ساڵدا هێرشیانکردە سەر نوسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە (ئەبوجا)ی پایتەخت و بەهۆیەوە لانیکەم 23 کەس کوژران.

ئەمەریکا بڕی حەوت ملیۆن دۆلاریی وەک پاداشت تەرخانکردوە بۆ دەستگیرکردنی زانیاری لەبارەی ئەبوبەکر شاکو.

نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا #جیهان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP