بەوێنە.. ژنێک نەشتەرگەری جوانکاری بۆ پشیلەکەی دەکات

- 3/2/2019 1:08:00 PM 12396 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-


ژنێکی چینی پارەیەکی زۆر دەدات، لەپێناو جوانکردنی روخساری پشیلەکەی.

بەگوێرەی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، لە شاری نانجینگ لە چین، ژنێک بڕی 1500 دۆلاری ئەمەریکی خەرجدەکات، بۆ ئەوەی نەشتەرگەری جوانکاری بۆ شێوەی چاوەکانی پشیلەکەی بکات.

پزیشکانی نەخۆشخانەی فێرتەرنەری " Rupeng Pet Hospital" لە بارەی نەشتەرگەری جوانکاری ئاژەڵانەوە دەڵێت "دیاردەکە لەناو سەگەکاندا زۆر باوە، چونکە خاوەنەکانیان بەشداریان لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی جوانترین ئاژەڵ پێدەکەن.

هەندێک لە خەڵکانی ئاسایش بەم دیاردەیە توڕەدەبن و دەڵێن "ئەو پشیلەیە هیچ لە ئاژەڵێک ناچێت بۆ دەبێت بەوشێوە ئازاربدرێت، ئەمە توندوتیژیە بەرامبەر ئاژەڵان".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP