بەڤیدیۆ.. لە دایەنگایەک دادەیەک سەری منداڵێک دەشکێنێت

- 3/2/2019 12:29:00 PM 26797 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

لە ئەمەریکا دادەی دایەنگایەک، لە بری بەخشینی سۆز و خۆشەویستی بە منداڵەکان، بە توندی لێیاندەدات.

بەپێی هەواڵێکی " sputniknews" لە ویلایەتی میزوری ئەمەریکا، گرتەڤیدیۆییەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاودەبێتەوە، کە تێیدا نیشاندەدرێت منداڵێکی سێ ساڵان لە دایەنگا، کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانی یاری دەکات، لەلایەن دادەکەیەوە بە توندی لە قۆڵەوە هەڵدەگیرێت و دەیدات بە زەویدا.

جێنیفەر هانسن، کە پارێزەری منداڵەکەیە لە دادگا دەڵێت "سەری شکاوە و زیانی گەورەی بەرکەوتوە، سەرەتاش لەلایەن بەڕێوبەرایەتی دایەنگاکەوە شاردراوەتەوە، چونکە بە دایکیان راگەیاندووە، کە کەوتووە، بەڵام دوای پێنج رۆژ دایکی گومان دەکات و داوای بینینی کامێراکانی چاودێری دەکات".

دوای ئەوەی دایکی لای پۆلیس سکاڵادەکات، ئێستا دۆسیەکە لە دادگایە، بەڵام منداڵەکە هێشتا چارەسەر وەردەگرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP