نرخى زێڕى دابه‌زینێكى گه‌وره‌ى تۆماركرد

- 3/2/2019 9:51:00 AM 16466 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

نرخی یەك ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕەكانی هەرێمی کوردستان، به‌ 1293 دۆلارە و مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 218 ھەزار دینارە.

ئەدیب غەریب، لە زەڕەنگەری‌ لالە لە سلێمانی‌ بەخەندان-ی‌ راگەیاند، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18بە 187ھەزار دینارە و نرخی یەك ئۆنسە زێڕیش بە 1293 دۆلاره‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 218 ھەزار دینارە و نرخی یەك لیرەش 336هەزار دینارە.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ ڕۆژى پێنجشەممە، لە بازاڕەكانی هەرێمی کوردستان، به‌ 1326 دۆلارە و مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 224 ھەزار دینار بوه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP