تارق هاشمى و سێ سەرکردەى سوننەکان دەگەڕێنەوە عێراق

- 3/1/2019 9:02:00 AM 21619 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سەرچاوە هەواڵییەکانى عێراق بڵاویانکردەوە، لەنێوان بەرپرسانى باڵاى سیاسى و دادگا گفتوگۆکراوە لەسەر گەڕانەوەى تارق هاشمى بۆعێراق.

بەپێى راپۆرتێکى کەناڵى شەرقیەنیوز، بەپشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەکى زانیارى بڵاویکردۆتەوە، رێوشوێنى پێویست گیراوەتەبەر، بۆ گەڕانەوەى تارق هاشمى جێگرى پێشوترى سەرۆککۆمارى عێراق و سێ سەرکردەى دیارى سوننەکان بۆ عێراق.

بەپێى راپۆرتەکە پێشتر تارق هاشمى و سێ سەرکردەى دیکەى سوننەکان بەهۆکارى "بڕیاری سیاسی" و لە كاتی ناكۆكییەكانیان لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق تۆمەتی تیرۆریان درایە پاڵ و بەناچارى عێراقیان بەجێهێشت.

لە 8 ى مایسى 2012 تارق هاشمى جێگرى ئەوکاتى سەرۆککۆمارى عێراق جەلال تاڵەبانى، بە ناچارى عێراقى بەرەو تورکیا بەجێهێشت و لە وتەیەکدا رایگەیاند دادگاییکردنەکەى سیاسییە.

لە 21ى شوباتى 2012 ئەنجومەنى دادوەرى دۆسیەکەى تارق هاشمى رەوانەى دادگاى تاوانەکانى عێراق کرد، و لە سێ دانیشتندا کە بەغیابى ئەنجامدرا تاریق هاشمى بە تۆمەتى کوشتنى هاوڵاتیانى مەدەنى و تیرۆر سزاى لەسێدارەدانى بۆ دەرکرا.

ئەو سێ سەرکردەى دیکەى سونەکان هەریەک لە رافع عیساوى وەزیرى دارایی پێشوترى عێراق و ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى پێشوترى نەینەوا و عەلى حاتەم سەرکردەیەکى سوننەکان پێکهاتوون، بەپێى زانیارییەکانى کەناڵەکە ئەو چوارسەرکردەیە بەى گفتوگۆى نێوان سەرکردە باڵاکانى عێراق و دەسەڵاتى دادوەرى دەتوانن لە هەفتەى داهاتوەوە بگەڕێنەوە بۆ عێراق.
 

نیشانەکردن :

#عیراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP