هەڵگری پێنج كامێرایە
نۆكیا 9 پیورڤیو نمایشكرا

- 2/28/2019 5:47:00 PM 9886 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ڕۆژی یەكشەممە، كۆمپانیای نۆكیا نوێترین مۆدێلی مۆبایلی كۆمپانیاكەی راگەیاند كە هەڵگری چەندین تایبەتمەندیە لە سیستەمی كامێراكەیدا.

Nokia 9 پیورڤیو، نوێترین بەرهەمی كۆمپانیای نۆكیا-یە و یەكەمین مۆبایلە كە هەڵگری پێنج كامێرای پێنج زیس-ە لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەكەدا و تەكنیكێكی نایاب لە روناكی كامێراكاندا بەكارهێنراوە.
سێ كامێرا لە كۆی پێنج كامێراكەی پشتەوە كوالیتی 12 مێگاپیكسڵ و یەك ڕەنگن، دو كامێراكەی دیكەش 12 مێگاپیكسڵ-ە  خاڵێك لە بەشی پشتەوە بۆ فلاش بەكاردەهێنرێت و ئەوەی كە ماوە لەكاتی فڕیندا بەكاردێت و سێنسەر(بزوێنەر)ی هەیە بۆ پیشاندانی قوڵی داتا و نەخشەكان.

 كامێراكانی Nokia 9 پیورڤیو، تایبەتمەندی زوم (هێنانە پێشەوەی وێنە)یان بە ئاستێكی بەرز نیە ، لەجیاتی ئەوە بە شێوازێك دیزاینكراون كە بتوانن بە ئاستێكی زۆر بەرز داتا و زانیاری بە شێوەی HDR وێنەكان بگرن و ئەو تایبەتمەندیەش لە رێگەی تەكنیكی روناكی و فلاش-ەوە ئەنجامداوە.

 ئەو وێنانەی بە Nokia 9 پیورڤیو دەچركێندرێن دەتوانرێت بە كوالیتیەكی بەرز و قوڵ كاریانلەسەربكرێت وبەپێی كۆمپانیای HMD، قوڵی كوالیتی ئەو وێنانەی بە Nokia 9 پیورڤیو دەچركێندرێن بە قوڵایی هەزار و 200 چین زانیاری تێدایە.

وێنەی مۆبایلەكە پێنج دەركەوتنی هەیە، كە بە كوالیتی نزیكەی 60 بۆ 240 مێگاپیكسڵ-ی وێنەكە دەگرێت و دواتر دادەبەزێتەوە بۆ 12 مێگاپیكسڵ.

Nokia 9 پیورڤیو، كامێرایەكی 20 مێگاپیكسڵ-ی دیكەی لە بەشی پێشەوەی كامێراكە هەیە و تایبەتمەندی پەنجەمۆری تێدایە.

سەرەڕای ئەو تەكنیكەی لە سیستەمی كامێراكەیدا بەكارهێنراوە، باتری 3.320 و توانای شەحنكردنی بە خێرایی 18 وات هەیە لەگەل تایەبتمەندی شەحنكردنی بێتەل.

لە تایبەتمەندیەكانی دیكەی بەرهەمەكەی Nokia 9، ئەستوری8 میلیمەترە و ڕام-ەكەی 6 گێگابایتە و توانای خەزنکردنی زانیاری 128 گێگابایتە.

بە پێی زانیاریەكانی ماڵپەڕی سی نێت-ی ئەمریكی، Nokia 9 پیورڤیو ، تایبەتمەندی بەرگری ئاوی IP67 و لەگەل كردنەوە و داخستنی بە پەنجەمۆر یاخود روخسارلەرێگەی كامێرای پێشەوە تێدایە.

لەبارەی نرخی ئەو مۆبایلە نوێیەوە، نۆكیا رایگەیاندوە، نرخی ئامێرەكە لە 699 دۆلارە و رێژەیەكی سنورداری لێ بڵاودەكرێتەوە.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP