بەپەلە

لەتیف شێخ عومەر: ڕۆژى شه‌ممه‌ شاندێکى پارتى دێتە سلێمانى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتى

- 2/28/2019 5:09:00 PM 5328 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وته‌بێژى یه‌كێتى رایگه‌یاند، بڕیاره‌ ڕۆژى شه‌ممه‌ هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ سلێمانى و له‌ئاستى باڵا كۆببنه‌وه‌.

له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌ خه‌ندان-ى وت،  وا بڕیاره‌ رۆژى شه‌ممه‌ شاندێكى پارتى دیموكراتى كوردستان سه‌ردانى سلێمانى بكات و له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى كۆببێته‌وه‌.

دوێنێش وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "کاک مەسعود بارزانی لەنامەکەیدا بۆ کاک کۆسرەت رەسوڵ جگە لەچەند باس و پرسێکی دیکە کە تێیدا نوسرابوو، لە بەشێکی نامەکەدا داوای کردبوو کە ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کۆببنەوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەوەڵامدا کۆسرەت رەسوڵ ئامادەیی یەکێتی دەربڕیبوە بۆ کۆبونەوە و رایگەیاندبو ھەرکاتێک پێییان باشە ئەوا یەکێتی ئامادەیە بۆ کۆبونەوە و پێشوازیان لێدەکات".

وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، لەئێستادا پارتی ئاگاداریان کردوینەتەوە تا لە رۆژانی داھاتودا کۆبونەوەکە ئەنجام بدرێ، یەکێتیش ڕایدەگەیەنێت، "ھەرکات تەشریف دێنن بەخێربێن".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP