بەپەلە

بافڵ تاڵەبانى: رێ بەهیچ كەسێك نادرێت لەسەرو یاساو دادگاكانەوە بێت

- 2/28/2019 4:30:00 PM 15239 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، بافڵ تاڵەبانى رایگەیاندوە، ئارامی سلێمانی هێڵی سورەو رێ بەهیچ كەسێك نادرێت لەسەرو یاساو دادگاكانەوە بێت.

لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەرى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، بافڵ تاڵەبانی کوڕە گەورەى خوالێخۆشبوو مامجەلال، رایگەیاندوە، هێزەکانى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى هاوشانی هێزەكانی ئاسایش و دژەتیرۆرو پێشمەرگە دەوری باشیان بینیوە لە بەرقەراكردنی ئارامی و ئاسایشی سلێمانی و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان.
رێ بەهیچ كەسێك نادرێت ئاسایشی شارو ژیان لەخەڵك تێكبدات پەنا بۆ تاوانكاری ببات

 

بافڵ تاڵەبانى وتوشیەتی: "پشتگیری تەواو لە پۆلیسی سلێمانی و دەزگا ئەمنیەكانی تر دەكەین بۆ بەرقەراتركردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر، ئارامی سلێمانی هێڵی سورەو رێ بەهیچ كەسێك نادرێت لەسەرو یاساو دادگاكانەوە بێت و ئاسایشی شارو ژیان لەخەڵك تێكبدات پەنا بۆ تاوانكاری ببات". 

داواشى لە هێزەکانى پۆلیس کردوە کە بەردەوامبن لە کارەکانیان و زەمینەی لەبارتر بڕەخسێنن بۆ كاروكاسبی هاووڵاتیان و كەشێكی ئارامتر بۆ كۆمەڵانی خەڵك، چونكە دەبێت وەك هەمیشە سلێمانی پێشەنگی ئارامی بێت بۆ ئەوەش هەماهەنگی و هاوكاری زیاتری دەزگا ئەمنییەكانی بەپێویستزانی.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP