کیم لەکۆبونەوەکەی ڤێتنام هەنگاوێکی نا کە لەمێژوی کۆریادا دەگمەنە

- 2/28/2019 3:51:00 PM 41939 جار خوێندراوەتەوە
کیم جۆن ئون

خه‌ندان- بەهمەن ئەحمەد

سەرۆکی کۆریای باکور لەکۆبونەوەی لەگەل سەرۆکی ئەمەریکا بۆ یەکەمین جار وەڵامی رۆژنامەنوسانی بیانی دایەوە کە لەمێژوی وڵاتەکەیدا کارێکی دەگمەنە.

بەپێی هه‌واڵێكى ئاژانسی رۆیتەرز، هەرچەندە کۆبونەوەکەی نێوان سەرۆکی کۆریای باکور و ئەمەریکا بەبێ رێککەوتن کۆتایهات، بەڵام دواجار کیم هەنگاوێکی مێژویی نا بەئاراستەی کرانەوەی زیاتر بەڕوی جیهاندا و بۆ یەکەمین جار لەمێژوی سەرکردەکانی وڵاتەکەیدا، ئەو سەرکردە تەمەن 35 ساڵە روی کردە رۆژنامەنوسانی بیانی و قسەی بۆکردن.

بۆ یەکەمین جار وەڵامی رۆژنامەنوسانی بیانی دایەوە

وەڵامی کیم بۆ رۆژنامەنوسانی بیانی پێش دەستپێکردنی کۆبونەوەکان بو کە رایگەیاند، ئەو بڕیاری پێشوەختە نادات، بەڵام واهەستدەکات کۆبونەوەکەیان ئەنجامی باشی دەبێت.

وەڵامدانەوەی رۆژنامەنوسانی بیانی لەلایەن کیم جۆن ئونەوە لەماوەی دانیشتنی راستەوخۆی لەگەڵ ترەمدا هات لەکاتی وێنەگرتندا کە وەڵامی دێڤد ناکامورای پەیامنێری واشنتن پۆستی دایەوە.

هەرچەندە بۆچونەکەی کیم جۆن وادەرنەچو کە پێش کۆبونەوەکە رایگەیاند، بەڵام شارەزایانی سیاسەتی کۆریا وەڵامدانەوەی رۆژنامەنوسانی بیانی لەلایەن سەرۆکێکی کۆریای باکورەوە بەهەنگاوێکی گەورە دەزانن بۆ کرانەوەی ئەو وڵاتە بەروی جیهانی دەرەوەدا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP