بەپەلە

حکومه‌تی هه‌رێم بڕیارێک بۆ پارێزەران دەردەکات

- 2/27/2019 7:30:00 PM 29250 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی کە بڵاوکراوەتەوە، لە پێناو ئاسانکاری بۆ پارێزەرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری داشکاندنی باجیان داوە بە ڕێژەی لەسەدا ٢٥ بۆ سەرجەم پارێزەران.

ئەو داشکاندنە تاکو ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٩ کاریپێدەکرێت

 

لە نوسراوەکەدا هاتوە، بە ڕێژەی لە‏٣٠% داشکاندن دەکرێت بۆ ئەو پارێزەرانەی کە سەڵتن، هەروەها بە ڕێژەی لە ‏٢٥% داشکاندن دەکرێت بۆ ئەو ژن و مێردانەی کە ھەردووکیان سەرچاوەی داھاتیان ھەبێت و یەکێکیان پارێزەر بێت.

بە پێی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی، ئەو داشکاندنە تاکو ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٩ کاریپێدەکرێت.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP