هەواڵی ئەمڕۆ

ترەمپ کۆبونەوەکانی ڤێتنامی بەواژۆکردنی گرێبەستێکی چەور دەستپێکرد

- 2/27/2019 5:51:00 PM 6435 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-بەهمەن ئەحمەد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پێش دوەمین كۆبونەوەی لوتكەی لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكور، لەگەڵ نوین فو چاونگ، سەرۆكی ڤێتنام كۆبوەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، لە هانوی پایتەختی ڤێتنام لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبوەتەوە.

 لەو کۆبونەوەیەدا هەردو سەرۆک گرێبەستێکی گەورەی بازرگانیان واژۆکرد کە بریتبو لە فرۆشتنی 100 فڕۆکەی ھاتوچۆی ئاسمانی جۆری بۆینگ 737 و 10 فڕۆکەی ھەمان جۆری 787 بە بری 13 ملیار و 100 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی.

ئەوەش زانراوە فڕۆکەکان بۆ کاروباری خزمەتگوزاری و تەکنەلۆجی بەکاردەهێندرێن. 
 
دوێنێ سێشەممە هەریەک لە کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکور و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتنە هانۆی پایتەختی ڤێتنام.
سیناتۆرەکان داوایان لە ترەمپ کرد رێککەوتنێک ئەنجامبدات کە ببێتە هۆی ناچارکردنی سەرۆکی کۆریا دەستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکانی ببێت 

 

هەفتەی رابردو ژمارەیەک سیناتۆری دیموکراتەکان و بەرپرسانی ئاسایشی ئەمریکا هۆشداریان دایە سەرۆکی وڵاتەکەیان لە ئەگەری رێککەوتنێک کە کەمترین فشاری بۆ سەر سەرۆکی کۆریای باکور نابێت.

سیناتۆرەکان داوایان لە ترەمپ کرد رێککەوتنێکی گەرەنتیکراو ئەنجامبدات، کە ببێتە هۆی ناچارکردنی سەرۆکی کۆریا کە دەستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکانی ببێت و چیتر نەبێتە هەڕەشە بۆسەر ئەمەریکا.

هاوكات یەكشەممەی رابردو 24ی شوبات، میدیای فەرمی ناوخۆی كۆریای باشور هۆشداریدا، لە ئەگەری شكستهێنانی دانوستانەكانی نێوان سەرۆكی وڵاتەكەی و دۆناڵد ترەمپ، ویلایەتە یەكگرتوەكان هەرگیز لە مەترسی بەدورنابێت.

لەكاتێكدا کۆریای باکور دەیەوێت ئەمریکا دەستبەرداری سزا ئابورییەکانی ببێت و بەفەرمی رابگەیەنێت جەنگی نێوان ساڵانی 1950-1953 ی کۆریا کۆتاییهاتوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP