بەڤیدیۆ.. دو سەگ هێرش دەکەنە سەر منداڵێکی نۆ ساڵ

- 2/27/2019 4:45:00 PM 30213 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

لە گەڕەکێکی میسر، دوو سەگی پاسەوانی هێرش دەکەنە سەر منداڵێک و برینداری دەکات.

بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆییەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، کاردانەوەی خەڵکی میسری لێدەکەوێتەوە، بەهۆی ئەوەی لە گەڕەکێکی ناحیەی " المقابلة" دوو سەگ دوای منداڵێک دەکەون کاتێک لە قوتابخانە دەگەڕێتەوە و بە سەختی برینداری دەکەن، زیان بە سەر و جەستەی دەگەیەنن.

دوو ژن کە نزیکدەبن لەو ساتەدا، بەپەلە فریای دەکەون و لەبەردەم سەگەکان دەریدەهێنن، هەرچەندە واز لە منداڵەکە ناهێنن، هەربۆیە یەکێکیان ناچاردەبێت خۆی بدات بە سەریدا، دواتریش رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

ئەم دیمەنە دانیشتوانی ئەو ناوچەیەی توڕەکرد، داوایان لە پۆلیس کرد ئەو سەگانە لەناوبەرێت، چونکە ترسیان لە ژیانی منداڵەکانیان هەیە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP