ئاسایشى سلێمانى سزادانى نۆ كه‌سى راگه‌یاند

- 2/26/2019 4:44:00 PM 3573 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى رایگه‌یاند،  9 كه‌سیان به‌تۆمه‌تى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركردووه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ سزادراون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسایشى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌، له‌ درێژه‌ى كارو چالاكیه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى، به‌ مه‌به‌ستى نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانى پێكردنى هه‌مو جۆره‌ ماده‌یه‌كى هۆشبه‌ر و هه‌ر جۆره‌ كارێكى نایاسایی، هێزه‌كانمان توانیان له‌ڕۆژانى  29/4/2018-4 ، نۆ كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن.

ئاسایش ده‌شڵێت،  ده‌ستگیركردنه‌كه‌ به‌بڕیارى دادوه‌ر و له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى  به‌پێی مادده‌ى  14ى موخه‌ده‌رات، له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى دو ، له‌ ڕۆژانى 20/2/2019 و 25/2/2019 ، له‌ هه‌شت مانگ بۆ 4ساڵ ده‌ستگیركردن و غرامه‌كردنیان به‌ بڕى  450 هه‌زار دینار سزادراون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى ئه‌وه‌شده‌خاته‌رو، ده‌ستگیركراوه‌كان ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 1997 بۆ 1977 دایه‌ و سه‌رجه‌میان پیشه‌یان كاسب بووه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP