بەڤیدیۆ.. لەسەر گرتنەوەی گوڵی دەستی بوک، دوو کچ پەلاماری یەکدەدەن

- 2/26/2019 3:59:00 PM 43777 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

بوکێ گوڵی دەستی هەڵدا بۆ ئەوەی خەندە بخاتە سەرلێوەی کچان، بەڵام دەبێتە شەڕ.

پێگەی "دەیلی مەیلی" بەریتانی، گرتەڤیدیۆییەک بڵاودەکاتەوە کە لە وڵاتی داغستان گیراوە، تێیدا لە ئاهەنگێکی گواستنەوەی بوک و زاوادا، کاتێک بوکێ گوڵەکەی دەستی هەڵدەدات، بە هیوای گرتنەوەی لەلایەن یەکێک لە کچ و کوڕەکانەوە وەک نەریتێک، دەبێتە شەڕ.

گوڵەکە دەکەوێتە دەستی دوو کچەوە، بەڵام کۆڵنادەن و بەردەوام رایدەکێشن، دەکەون و هەڵدەستنەوە، تا دواجار گوڵەکە پەڕی پێوەنامێنێت و یەکێکیان دەیباتەوە و پیرۆزبایی لێدەکەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP