بەپەلە

"وەزیرێکی پارتی کۆمپانیایەک دەداتە حەشدی شەعبی"
ئاڵا تاڵه‌بانی: پارتی به‌شێكه‌ لە هاوپەیمانێتییەکەی حەشدی شەعبی

- 2/26/2019 10:21:00 AM 17644 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگەیاند، پارتی  كه‌ ئه‌و هه‌موو قسه‌یه‌ی كرد له‌سه‌ر هاتنی حه‌شدی شه‌عبی کرد بۆ كه‌ركوك، بەڵام دواتر خۆی له‌گه‌ڵی ڕێككه‌وت و سه‌ردانی هه‌موو سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد له‌به‌غدا، ئێستا به‌شێكه‌ له‌ " ئیئتلافی بینا" كه‌ هه‌موو سه‌ران و لایه‌نه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تێدایه‌.

ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "ده‌مانه‌وێت پارێزگارێكی كورد بۆ کەرکوک دابنێین چونكه‌ ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وایه‌تیه‌، زۆر شاری تر له‌ژێر ده‌ستی داعش بون وه‌ك سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار و شاره‌كانی دیکە پاش ڕزگاركردنیان له‌ژێر ده‌ستی داعش پارێزگاری نوێیان بۆ دانراوه‌، ده‌بوو پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر دوای لادانی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌ پارێزگاری نوێ دیاریبكرایه‌".
ده‌مانه‌وێت پارێزگارێكی كورد بۆ کەرکوک دابنێین چونكه‌ ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وایه‌تیه‌

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌هۆی ناكۆكی سیاسییه‌وه‌ نه‌توانرا پارێزگاری نوێ دابنرێت بۆیه‌ مه‌سه‌له‌ی دانانی پارێزگار جگه‌ له‌ وه‌ی بابه‌تێكی نه‌ته‌واییه‌ بابه‌تێكی ئیدارییه‌، تێكه‌ڵاوكردنی دانانی پارێزگار به‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه‌ جگه‌ له‌ قورسكردنی مه‌سه‌له‌كه‌ هاوكات دژی ئه‌وه‌ن كه‌ كوردێك پارێزگاری كه‌ركوك بێت پێش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بێت.

تاڵەبانی لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە دەوترێت بۆ پارێزگاری کەرکوک یەکێتی بێت دەڵێت، "یه‌كێتی دوو هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ 12 كورسی پارێزگاكه‌ شه‌ش كورسی ده‌هێنێت، وه‌ك پارێزگاكانی تری نه‌جه‌ف و یان هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ حیزبی زۆرینه‌ مافی خۆیه‌تی پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ی نایه‌نه‌ كه‌ركوك بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، كه‌ركوك به‌داگیركراو ده‌زانن غه‌در له‌كه‌ركوك ده‌كه‌ن".
یه‌كێتی دوو هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ 12 كورسی پارێزگاكه‌ شه‌ش كورسی ده‌هێنێت

ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی دەشڵێت، "پارتی كه‌ ئه‌و هه‌موو قسه‌یه‌ی كرد له‌سه‌ر هاتنی حه‌شدی شه‌عب بۆ كه‌ركوك، دواتر خۆی له‌گه‌ڵی ڕێككه‌وت و سه‌ردانی هه‌موو سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد له‌ به‌غدا، ئێستا به‌شێكه‌ له‌ ئیئتلافی بینا كه‌ هه‌موو سه‌ران و لایه‌نه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تێدایه‌، هه‌ر پێش ماوه‌یه‌ك وه‌زیری شاره‌وانی و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی عیراقی كه‌ سه‌ر به‌ پارتی-یه‌، ناوی به‌نگین ڕێكانی-یه‌ کۆمپانیایەکی گه‌وره‌ی له‌ وه‌زاره‌ت لێكرده‌وه‌ ڕاده‌ستی ده‌زگای حه‌شدی شه‌عبی كرد بۆ ئەوەی وه‌كو داهات بۆ ئه‌وان بێت".
پارتی به‌شێكه‌ له‌ ئیئتلافی بینا كه‌ هه‌موو سه‌ران و لایه‌نه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تێدایه‌

هەروەها دەڵێت، "پارتی ناكرێت به‌ ئێمه‌ بڵێن هاوكاری حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا خۆیان له‌به‌غدا هاوكارییان ده‌كه‌ن و دێن له‌گه‌ڵیان داده‌نیشن و حكومه‌تیان له‌گه‌ڵ پێكده‌هێنن".

ئاڵا تاڵەبانی رەتیدەکاتەوە حزبەکەی به‌ته‌نها پێداگری له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بكات و وتی، "ئه‌و قسه‌یه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ ده‌كرێت دروست نیه‌ به‌ڵكو ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ڕێكه‌وتنی سیاسی هه‌بێت من وه‌ك كه‌ركوكیه‌ك، وه‌ك ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ده‌مه‌وێت ڕێكه‌وتنی سیاسیمان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی ڕاسته‌ ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن ڕۆڵی هه‌بێت له‌ پۆسته‌كان، به‌ڵام كه‌ ده‌ڵێین پارێزگاری كه‌ركوك مه‌به‌ست ته‌نها پۆسته‌كه‌ نیه‌ به‌ڵكو ئیداره‌ی شاره‌كه‌یه‌".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP