روسیا ئەو شوێنانەی ئەمریکای دەستنیشانکرد کەهێرشی ئەتۆمیان دەکاتە سەر

- 2/25/2019 7:21:00 PM 27659 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-بەهمەن ئەحمەد

تەلەفزیۆنی فەرمی حکومەتی روسیا ئەو شوێنانەی ئەمەریکای دەستنیشانکرد کە وڵاتەکەی هێرشیاندەکاتە سەر لە ئەگەری رودانی هێرشی ئەتۆمیدا.
پنتاگۆن و شوێنی نهێنی سەرۆک ناویان هاتوە

 

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمرۆ دوو شەممە 25/2/2019 تەلەفزیۆنی فەرمی حکومەتی روسیا ئەو شوێنانەی ئەمەریکای بڵاوکردۆتەوە کە روسیا بەنیازە هێرشیان بکاتە سەر لەئەگەری رودانی هێرشی ئەتۆمیدا.

ئاژانسەکە ئەوەشی ئاشکرا کردوە لە ئێستادا روسیا موشەکی (هایپەر سۆنیک) بەرهەمدەهێنێت کە بەهۆیەوە دەتوانێت لەماوەی کەمتر لە 5 خولەکدا هێرشبکاتە سەر تەواوی ئەو شوێنانەی ئەمەریکا کە دەستنیشانیکردون.

بەپێی زانیارییەکان، بینای پنتاگۆن و شوێنی نهێنی پاراستنی سەرۆکی ئەمەریکا لەناوچەی دەیڤد کامپی ویلایەتی ماریلاند لەو شوێنانەن کە روسیا هێرشیان دەکاتە سەر.

راپۆرتی دیاریکردنی شوێنەکانی ئەمەریکا بەشێوەیەکی نائاسایی و هەڕەشەئامێز راستەوخۆ پاش لێدوانێکی ڤیلادمیر پوتنی سەرۆکی روسیا بڵاوکرایەوە کە رایگەیاند ئەگەر ئەمەریکا دەیەوێت ئەوا هەمان ئەزمونی قەیرانی موشەکی کوبا تاقیدەکەنەوە.

لەگەڵ قوڵبونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان روسیاو ئەمەریکا دەرچونی هەریەک لەو دوو وڵاتە لە رێککەوتنی ئەتۆمی، روسیا ترسی لەرەوانەکردنی موشەکی ئەتۆمی مامناوەند هەیە لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ ئەوروپا.

موشەکی ئەتۆمی هایپەرسۆنیک جێگیردەکات

 

لەو چوارچێوەیەشدا چەندین جار پوتین رایگەیاندوە بەجێگیرکردنی موشەکی ئەتۆمی (هایپەرسۆنیک) لەنزیکی ئاوەکانی ئەمەریکا وەڵامی هەنگاوێکی لەوجۆرەی ئەمەریکا دەدەنەوە.


نیشانەکردن :

#روسیا #ئه‌مریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP