کەرکوک؛ لە شەڕی نێوان دوو دراوسێدا کارمەندێکی ئاسایش کوژرا

- 2/25/2019 6:58:00 PM 3613 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، بە هۆی شەڕی دو دراوسێوە لە گەڕەکی حوڕییەی شاری کەرکوک کارمەندێکی ئاسایش کوژرا.

ئەفراسیاو کامیل، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە خەندان-ی راگەیاند،  ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی حوڕییەی شاری کەرکوک بە هۆی شەڕی نێوان دوو دراوسێوە کارمەندێکی ئاسایش کوژراوە، سێ کەسیش لەسەر روداوەکە خۆیان رادەستی پۆلیس کردوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

دەشڵێت، تا ئێستا نازانرێت روداوەکە بە هۆی چییەوە بوە و خۆیان دەڵێن بە هۆی شەڕی نێوان دوو منداڵەوە بوە، پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی لە روداوەکە دەستپێکردوە.


نیشانەکردن :

#پۆلیس #كه‌ركوك #كوشتن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP