
ھاوپەیمانەکانی متمانە بە پارتی ناکەن
بارزانی گرنتی بەعومەری سەید عەلی دەدات
-
2/25/2019 3:44:00 PM
90686 جار خوێندراوەتەوە
کۆسرەت رەسوڵ، مەسعود بارزانی، عومەر سەید عەلی
خه‌ندان-
بەگوێرەی زانیاریەکانی خەندان رێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر رێكه‌وتنى نێوان بزوتنەوەکەی له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى مەسعود بارزانی ده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ناو پارتی پشتڕاستی زانیاریەکانی خەندان دەکاتەوە و ده‌ڵێت: عومه‌رى سه‌ید عه‌لى داواى گرنتى له مه‌سعود بازرانى کردوە بۆ پابه‌ندبون به رێكه‌وتنى نێوان گۆڕان و پارتی.
سەرچاوەیەکی باڵا لەناو پارتی دیمو‌كراتى كوردستان به خەندان-ى وت، عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان داوایه‌كى ئاڕاسته‌ى مه‌سعود بارزانى كردوه، تێیدا داواى گرنتى بارزانی و پابه‌ندبونى پارتى كردوه به‌ڕێكه‌وتننامه‌ى چوارساڵى نێوانیان كه 18ى شوبات و له پیرمام به‌به‌شدارى به‌رپرسانى هه‌ردولا بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان واژۆیان كرد.
عومه‌ر سه‌ید عه‌لى داوایه‌كى ئاڕاسته‌ى مه‌سعود بارزانى كردوه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى خه‌ندان وتیشى، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، وه‌ڵامى داواكه‌ى رێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به ئیجابى داوه‌ته‌وه لەو بارەوە دڵنیایی داوە بەڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان.
داواكه‌ى رێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له كاتێكدایه، پێشتر خه‌ندان لە راپۆرتێک‌دا ئاشکرایکردبو، کە مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى نامەیەکى وەک دەسپێشخەری و دڵنیایی ئاراستەى کۆسرەت رەسوڵ عەلى جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى کردوە بەئامانجی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ناکۆکییەکانی نێوان حزبەکەی و یەکێتی.
مەسعود بارزانى نامەیەکى وەک دڵنیایی ئاراستەى کۆسرەت رەسوڵ عەلى کردوە
هاوکات، جەختی لەسەر "کاری پێکەوەیی و ھاوخەباتی" نێوان ئەو دو حزبە کردوەتەوە، لە دواى هەڵسەنگاندنى نامەکە لەلایەن مەکتەبى سیاسى یەکێتیەوە، کۆسرەت رەسوڵ عەلى وەڵامى نامەکەى داوه‌تەوە.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، سەرچاوەیەکی باڵای له‌نێو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به خەندان-ى وت، له‌سه‌ر داواكه‌ى رێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى، دڵنیایی داوەتە رێكخه‌رى گشتى و به‌رپرسانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كه پارتی دیمو‌كراتى كوردستان پابەندی جێبەجێکردنی رێکەوتنی نێوانیان دەبێت.
سه‌رۆكى پارتى، دڵنیایی داوەتە رێكخه‌رى گشتى و به‌رپرسانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
پارتی بە واژۆکردنی رێکەوتن لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و نزیکبونەوەی لە حزبە بچوکەکان و سود وەرگرتن لەکورسی کۆتای پێکھاتەکان، توانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێرێت، بەڵام لەڕوی واقعیەوە بۆ بەڕێکەوتنی شەمەندەفەری کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم پێویستی بە ڕێکەوتن و رەزامەندی یەکێتی دەبێت، چاودێرانی دۆخی ھەرێمیش وایدەبینن بە دڵنیاییدان و دەستپێشخەریەکەی بارزانی گەشتە چوار ساڵییەکەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی دەستپێبکات.
وێڕای ڕێکەوتنی کۆنکرێتی پارتی و گۆڕان، بەڵام ھێشتا ڕیکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی وەک دو ھێزی خاوەن قەڵەمڕەوی سەربەخۆ گرێکوێرەکەیە. ناکۆکییەکانی نێوان ئەو حزبەسەرەکیەش دوای ئەوە هات کە یەکێتی داوای کرد پرسی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت و پۆستی پارێزگاری کەرکوک و پۆستەکانی دیکەی عێراق پێکەوە یەکلایی بکرێنەوە، بەڵام پارتی داوای دەکرد سەرەتا کابینەی نۆیەمی حکومەت پێبکهێندرێت پاشان گفتوگۆ لەبارەی پۆستەکانی دیکەوە بکرێت.
