سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح و شا سه‌لمان كۆبونه‌وه‌
په‌یوه‌ندییه‌كان ببێته‌ مایه‌ی سه‌قامگیری سیاسی و بوژانه‌وه‌ی ئابوری

- 2/25/2019 10:23:00 AM 2489 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک بەرهەم ساڵح و سەلمان بن عەبدولعەزیز

خه‌ندان-

سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ پادشاى سعودیه‌ كۆبویه‌وه‌ و تاوتوێ گرنگی به ‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقی له‌گه‌ڵ شانشینی سعودیه‌ و گشت ده‌وڵه‌تانی دراوسێدا كردوه‌.

نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رۆك كۆمار د.به‌رهه‌م ساڵح  لە درێژه‌ی‌ چالاكییه‌كانی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی- ئه‌وروپی له‌ شه‌رم شێخ له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعودیه‌ كۆبووه‌.

 د.به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعودیه‌ كۆبۆوه‌

له ‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح باسی ‌گرنگی به ‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقی له‌گه‌ڵ شانشینی سعودیه‌ و گشت ده‌وڵه‌تانی دراوسێدا كرده‌وه‌، که‌ ببێته‌ مایه‌ی سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی و بوژانه‌وه‌ی ئابووری.

هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی له ‌سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی عێراق به‌ڕوی وڵاتانی  ناوچه‌یی و جیهاندا كرده‌وه‌، هاوكات ئاماژه‌ی به‌خواستی عێراق كرد له ‌به‌هێزكردن و به‌رجه‌سته‌كردنی بناغه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی و قه‌یرانه‌كان له ‌ناوچه‌كه‌ و جیهاندا.

خواستی عێراق  ‌به‌هێزكردن و به‌رجه‌سته‌كردنی بناغه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی و قه‌یرانه‌ له ‌ناوچه‌كه‌ و جیهاندا

‌هاوكات، شا سه‌لمانی پادشای سعودیه‌ پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق و پرۆسه‌ی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها هیوای خواست كه ‌ئاستی هاریكاری له ‌نێوان عێراق و سعودیه‌ فراوانتر بكرێت له ‌گشت بواره‌كاندا.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP