سوپا دەستڕێژی گولـلە لە هاوڵاتیان دەکات
گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ڤەنزوێلا پەرەدەسێنێت

- 2/23/2019 11:50:00 AM 1418 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- بەهمەن ئەحمەد

سەربازەکانی سوپای ڤەنزوێلا لەسەر سنوری برازیل دەستڕێژی گولـلەیان لە هاوڵاتیانی ڤەنزوێلا کرد و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران. 

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، پاش گەشتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا و هەوڵی ئۆپۆزسیۆن و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکە، دوێنێ هەینی سوپای ڤەنزوێلا لەسەر سنوری برازیل دەستڕێژی گولـلەی لە هاوڵایانی وڵاتەکەی کرد و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون.
سوپای ڤەنزوێلا لەسەر سنوری برازیل دەستڕێژی گولـلەی لە هاوڵایانی وڵاتەکەی کرد

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا یەکێکە لەو دەیان وڵاتەی کە خوان گوایدۆ، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن وەک سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا ناساندوە و لە وەڵامی داواکارییەکیشیدا بڕیاری گەیاندنی هاوکاری بۆ هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە داوە. 

هاوکارییەکانی ئەمریکا گەیشتونەتە شاری سنوری (کوکوتا)ی کۆڵۆمبیا و ئۆپۆزسیۆن و هاوڵاتیان بڕیاری هێنانە ناوەوەی هاوکارییەکانیان داوە، نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ئەو وڵاتەش کە قەیرانی ئابوری و سیاسی وڵاتەکەی رەتدەکاتەوە ئەم هاوکارییانەی ئەمریکا بەدەستێوەردان و نانەوەی پشێوی دادەنێت. 

نیکۆلاس مادورۆ لە ساڵی 2013ەوە بوەتە سەرۆکی ڤەنزوێلا و ساڵی رابردوش لە هەڵبژاردنێکی سەرۆکایەتیدا جارێکی دیکە هەڵبژێردرایەوە و بەکەسێکی چەپ و هەڵگری بیری کۆمۆنیزم دەزانرێت و ئەمریکاش دژایەتی دەکات. 


نیشانەکردن :

#ڤەنزوێلا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP