بەپەلە

له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى سلێمانى دابه‌شكردنى ئاو راده‌گیرێت

- 2/23/2019 11:25:00 AM 3862 جار خوێندراوەتەوە
دابەشکردنی ئاو

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رێكى فه‌رمانگه‌ى ئاو له‌ سلێمانى رایگه‌یاند، به‌هۆى هه‌ندێك كێشه‌ى ته‌كنیكى له‌ پڕۆژه‌ى ئاوى سه‌رچنار دابه‌شكردنى ئاو له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى شارى سلێمانى راده‌گیرێت.

دابه‌شكردنى ئاو له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى شارى سلێمانى راده‌گیرێت

ئامانج محه‌محه‌د، بەرێوەبەری راگەیاندنی ئاوی سلێمانی به‌خه‌ندان-وت، بەهۆی هەندێک کێشەی تەکنیکی لەپڕۆژەی ئاوی سەرچنار بۆ ماوەی 48سەعات و به‌شێوه‌یه‌كى كاتى دابه‌شكردنى ئاوى ماڵان له‌هه‌ریه‌ك له‌ گەڕەکەكانی راپەڕین، ئیسکان، توی مەلیک، مامۆستایان، عه‌لی کەمال، عەقاری، ناوبازاڕ، ئازادی، خەبات، شارەوانی، هەوارەبەرزە، هەواری تازە، گردەگڕوێ ، گۆیژە ڕاده‌گیرێت.

 تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی كێشه‌ ته‌كنیكیه‌كه‌ن

بەرێوەبەری راگەیاندنی ئاوی سلێمانی ئه‌وه‌شیخسته‌رو، تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی كێشه‌ ته‌كنیكیه‌كه‌ن، تا بەزوترین کات دابەشکردنی ئاو ئاسایی بێتەوە و پێدانى ئاوى ماڵان به‌و گه‌ڕه‌كانه‌ش ده‌ستپێبكاته‌وه‌.


نیشانەکردن :

#سلێمانی #ئاو

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP