دوو هاوڵاتی بە هۆی هەورە بروسکەوە گیانیانلەدەستدا

- 2/22/2019 9:35:00 PM 13964 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

وتەبێژی تەندروستی کۆیە بە خەندان-ی راگەیاند، کاتژمێر 3:00 دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو هاوڵاتی لەکاتی شوانیدا لە چیای خاڵخاڵان بە هۆی هەورە بروسکەوە گیانیان لەدەستدا.

هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروستی کۆیە بە خەندان-ی راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی (22/2/2019) لە چیای خاڵخاڵان بە هۆی هەورە بروسکەوە دوو شوان گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هاوڵاتییەکان بە رەگەز عەرەبن و لای کوردێک کاری شوانیان کردوە لە گوندی ئۆمەرمەندان و یەکێکیان لەدایکبوی ساڵی (2008) و ئەوی دیکەش لەدایکبوی ساڵی (1990)ە، ژمارەیەک مەڕیش بەهۆی هەورە بروسکەکەوە مرداربونەتەوە.

وتیشی، تەرمەکانیان لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید-ەوە رەوانەی پزیشکی دادوەری کراون لە کۆیە و دواتریش تەرمەکانیان رەوانەی موسڵ دەکرێنەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP