منداڵێکی تەمەن 10ساڵ گیانیلەدەستدا

- 2/22/2019 7:20:00 PM 6721 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

پۆلیسی سۆران رایگەیاند، لە ناحیەی دیانای سەر بە قەزای سۆران منداڵێکی تەمەن 10 بەهۆی دەستکاریکردنی چەکی جۆری کڵاشنکۆف دوو گوللـەی بەرکەوتووە و گیانیلەدەستداوە.

رائد سعدوون هاودیانی وته‌بیژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 22/2/2019 كاتژمێر 5:00 پۆلیس ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ له‌ لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران به‌ بونی ته‌رمی منداڵێك دوای گه‌یشتنی پۆلیس دەستکەوتنی زانیاری له‌سه‌ر ته‌رمەکە دەرکەوت کە منداڵێکی تەمەن 10ساڵ گیانیلەدەستداوە.
له‌ ئه‌نجامی ده‌ستكاریكردن به‌ چه‌كی جۆری كڵاشنكوف له‌ ماڵی دراوسێیەکیاندا بوە

منداڵه‌كه‌ ناوی (محمد رومی علی)-ە و ته‌مه‌نی 10ساڵە و دانشتووی سنوری ناحیه‌ی دیانایە.

به‌ وته‌ی شایەتحاڵەکان بۆ پۆلیسی سۆران "روداوه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی ده‌ستكاریكردن به‌ چه‌كی جۆری كڵاشنكوف له‌ ماڵی دراوسێیەکیاندا بوە و لە ئەنجامدا منداڵەکە دوو گوللـه‌ی بەرکەوتوە و گیانیله‌ده‌ستداوه‌" و ته‌رمی منداڵەکە رەوانەی پزیشكی دادی سۆران کراوە بۆ لێكۆڵینه‌وه‌. 


نیشانەکردن :

#پۆليس #سۆران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP