مەلا بەختیار رەتیکردەوە دابڕان بکات بەحزب

- 2/22/2019 6:49:00 PM 9426 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرپەرشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان رایگەیاند، مەكتەبی سیاسی، سەركردایەتی، ئەنجومەنی ناوەندی و سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتی دڵنیا دەكەنەوە، كە پلاتفۆڕمی دابڕان ناكاتە حزب.

ئەگەر من دابڕان بکەمە حزب ئەوا دەیکوژم 

 

مەلا بەختیار سەرپەرشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان لە وتارێکدا لە دووەم رۆژی كۆنفڕانسەکەدا رایگەیاند، "ئەگەر من پلاتفۆڕمی دابڕان بکەمە حزب ئەوا دەیکوژم و دابڕان تادێت جوانتر دەبێت ئەگەر بکرێت بە حزب ناتوانێت کاریگەری رۆشنگەری هەبێت، بەڵام دەتوانێت کاریگەری ئایدۆلۆژی هەبێت".

 

باسی لەوەشکرد، "هەموو ئەو دەنگوباسانەی بڵاودەکرێنەوە، كە پلاتفۆڕمی دابڕان دەكرێت بە حزب، راست نین، ئەو دەنگۆیانە بۆ ترساندنی لایەنگرانی یەكێتییە، كە نزیك نەبنەوە لە دابڕان".

وتیشی، پلاتفۆڕمی دابڕان دامەزراوەیەكی رۆشنبیریی عەلمانییە، بڕوای رەهای بە ئازادی ویژدان هەیە، بەڵام ئیلحاد نییە و ئازادی بیروڕا بۆ هەموو خەڵک بە رەوا دەبینێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP