هەدەپە کاندیدى خۆى بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى تورکیا دیارییکرد

- 2/22/2019 11:08:00 AM 6214 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) سەرپیل کەمالباى بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى تورکیا کاندید کرد.

سەرپیل کەمالباى، لە شارى 1964 لە ناوچەى ئەرداهان لەدایک بوە و قۆناغەکانى خوێندنى ناوەندى و ئامادەیی هەر لەوێ تەواو کردوە، دواتر لە ساڵى 1978 خێزانەکەى کۆچیان کردوە بەرەو ئیستەنبوڵ و لەوێ لەزانکۆى ئیستەنبوڵى تەکنیکى بڕوانامەى لە بەشى هەندەسەى کیمیایی بەدەستهێناوە.

 هەر لە سەرەتاى تەمەنیەوە تێکەڵى کارى سیاسى بووە، لە ساڵى 2015 تا ساڵى 2017 هاوسەرۆکى پارتى دیموکراتى گەلان بوە، ئەمڕۆش هەدەپە کاندیدى کرد بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى تورکیا.


نیشانەکردن :

#تورکیا #هەدەپە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP