بەپەلە

ترەمپ و ئەردۆغان پەیوەندییەکى تەلەفۆنیان ئەنجامدا

- 2/22/2019 8:40:00 AM 3236 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی لەگەڵ سه‌رۆکكۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان  ئه‌نجامدا و رێککەوتون لەسەر بەهێزکردنى پەیوەندییە بازرگانیەکانیان بۆ قەبارەى ٧٥ ملیار دۆلار.
گفتوگۆ لەسەر دۆخى سوریا کراوە

 

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆکكۆماری توركیا گفتوگۆ لەسەر دۆخى سوریا کراوە و بەپێویست زانراوە کە هەموان یارمەتى ئاساییکردنەوەى دۆخى سوریا بدەن، گفتوگۆش لەسەر کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا کراوە بە شێوەیەک لەگەڵ بەرژەوەندیەکانى هەردوو وڵات بگونجێت.

بەشێکى دیکەى پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەى نێوان ترەمپ  و ئەردۆغان رێککەوتن بوە لەسەر بەرزکردنەوەى ئاستى قەبارەى بازرگانى نێوان هەردو وڵات بۆ ٧٥ ملیار دۆلار و تەئکیدیان لەسەر گەشەپێدانى پەیوەندییە ئابوریەکانیان کردوەتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP