ئیلهام ئه‌حمه‌د: به‌دیلى ئه‌مه‌ریكا، روسیا و سوریایه‌ بۆ ئێمه‌

- 2/21/2019 11:42:00 PM 7452 جار خوێندراوەتەوە
ئیلهام ئەحمەد

خەندان-

هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات رایگەیاند، لە ئەگەری نەبونی گرەنتی بۆ پاراستنیان لەلایەن ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و هێزە هاوپەیمانەكانیان، هێزەكانی سوریای دیموكرات هاوپەیمانی لەگەڵ ئەسەد یاخود روسیا دەبەستن.

سوریای دیموكرات هاوپەیمانی لەگەڵ ئەسەد یاخود روسیا دەبەستن

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی تێلێگراف-ی بریتانی رایگەیاند، "ئەگەر ئه‌مه‌ریكا و هاوپەیمانه‌كانى له‌ وڵاتانی رۆژئاوا گرەنتی ئاسایشی هێزەكانیان نەكەن لە هێرشەكانی توركیا، ئەگەری هەیە هێزەكانی سوریای دیموكرات هاوپەیمانی لەگەڵ حكومەتی بەشار ئەسەد یاخود روسیا ببەستێت".

بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام، ترەمپ یاریدەدەر بوە

لەبارەی  كشانەوەی لەناكاوی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و بڕیاری دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا، ئیلهام ئەحمەد وتی، "ترەمپ لەوباریەوە یاریدەدەر بوە، بەڵام لەهەمانكاتدا هیچ رونكردنەوەیەكی تری لەوبارەیەوە نەداوە". ده‌شڵێت" شەڕڤانان و بەرپرسانی كورد ئەو داواكاریەیان رەتكردۆتەوە كە توركیا ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا بە درێژایی 30كیلۆمەتر كۆنترۆڵبكات".

شەڕڤانان و بەرپرسانی كورد ئەو داواكاریەیان رەتكردۆتەوە كە توركیا ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا كۆنترۆڵبكات

سەبارەت بە ئەندامانی داعش كە لە ئێستادا لەژێردەستی هێزەكانی سوریای دیموكراتدان ئاماژەی بەوەكرد، "نزیكەی 4 هەزار ژن و منداڵ لە خێزانەكانی ناو داعش لە كەمپەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتدان".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP