گالاکسی سمارتفۆنێکی نوێی بەرهەمهێنا

- 2/21/2019 9:52:00 PM 6873 جار خوێندراوەتەوە
گالاکسی S10

خەندان-

کۆمپانیای سامسۆنگ بەچەند تایبەتمەندیەکی جیاواز، مۆبایلی گالاکسی S10 ی خستە بازاڕەوە.

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی S10 ی خستە بازاڕەکانى جیهانەوە

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سی نێت-ی ئەمریكی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە دەیەمین ساڵیادی دروستکردنی مۆبایلی گالاکسی-ئێس دا، کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی S10 ی خستە بازاڕەکانى جیهانەوە.
Samsung Galaxy S10 5G
کۆمپانیاکە چوار مۆدێلی S10ی دروستکردوە کە هەریەکەیان بەجۆرێک سەرنجڕاکێشن و نرخەکەیان لەنێوان 900  بۆ هەزار دۆلاردایە ،کە یەکەم مۆبایلی  ئەو کۆمپانیایە خراوەتە بازاڕەوە.

تایبەتمەندیەكانی سمارتفۆنه‌ نوێكه‌ى سامسۆنگ S10، سەرجەمی شاشەیە و چوارچێوەیەكی تەنكی هەیە و هەڵگری چوار كامێرایە و توانای خەزنکردنی زانیاریشی یەک تێرا بایتە.

سکانی پەنجەمۆری شاشەی هەیە و بەدەنگیش دەکرێتەوە و دادەخرێت

مۆدێلەکانی گالاکسی S10 کە ئێستا لە بازاڕەکاندا بەردەستن بریتین لە  S10 ، S10 پڵەس، S10 ئی هەرزان و S10 5G.

جگەلەوە ئەم مۆبایلە تایبەتمەندی 5G هەیە، سکانی پەنجەمۆری شاشەی هەیە و بەدەنگیش دەکرێتەوە و دادەخرێت.
Samsung Galaxy S10

کۆمپانیای سامسۆنگ بانگەشەی ئەوەدەکات، کە ئەمجۆرەی گالاكسی، باشترین براندی مۆبایلی زیرەکە و شاشەی مۆبایلەکانی بەجۆرێک دروستکردوە كە تیشکدانەوەی شینی کەمترە كە كاریگەری لەسەر هۆرمۆنی میلاتۆنین هەیە بۆ چاو خانەکانی مێشکیش سەلامەتترە. 

 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP