شه‌ڕڤانان 502چه‌كدارى داعش راده‌ستى عێراق ده‌كه‌ن

- 2/21/2019 8:30:00 PM 7806 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌رپرسانى سه‌ربازى له‌ عێراق ڕایانگه‌یاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات"هه‌سه‌ده‌" زیاتر لە 150چەکداری داعشیان رادەستی عێراق کردوە کە بەشێکی زۆریان هاوڵاتى عێراقین.

راده‌ستکردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ بەپـێی رێکكەوتنێکە

دو سەرچاوە لە سوپاى عێراق به‌ئاژانسی رۆیتەرز- یان وت، راده‌ستکردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ بەپـێی رێکكەوتنێکە بۆ رادەستکردنی 502 چەکداری داعش بە حكومه‌تى عێراق.

ئەفسەرێکى سه‌ربازى بەپـلەی عەقید له‌سوپاى عێراق، كه‌ له‌سه‌ر سنورى سوریایه‌ به‌ ئاژانسه‌كه‌ى وتوه‌، زۆربەی ئەو چەکدارانە عێراقیین و هەندێک کەسی بیانیان لە نێودایە.

هاوکات، به‌رپرسیچكى ئه‌منى له‌ حكومه‌تى عێراق هەواڵەکەی بۆ ئەسۆشیەتد پـرێس پشتڕاستکردووەتەوە ڕایگه‌یاندوه‌، چەکدارە دەسـتگیرکراوەکان بەرەو شوێنێکی پارێزراو براون و ئێستا لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستیپـێکردوە.

لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ڕادەستی سوپای عێراق کراون

لەلایەکی دیکە، ئەحمەد ئەلمحەلاوی قائیمقامی شارۆچکەی قائم رایگه‌یاندوه‌، هەندێک لە خێزانی چەکدارەکانی داعش-یش ڕادەستی عێراق کراونەتەوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە 10 ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر کە چەکدار و خێزانی داعشیان تێدابووە، لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ڕادەستی سوپای عێراق کراون و لە ژێر چاودێریـیەکی توندی ئاسایشیدا براون بەرەو هەردو بنکەی لەشکری جەزیرە و بادیـیە لە پارێزگای ئەنبار.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP