پیاز خۆرەکان توشی ئەمجۆرە لەشێرپەنجە نابن

- 2/21/2019 7:39:00 PM 42247 جار خوێندراوەتەوە
پیاز و سیر

خه‌ندان-

بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی، ئەو کەسانەی پیاز و سیر زۆر دەخۆن ئەگەری توشبونیان بەنەخۆشی شێرپەنجەی ریخۆڵەکان کەمترە لەکەسانی دیکە.

بەپێی هه‌واڵێكى دەیلی مەیل-ی بریتانی، توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی پزیشکی چینەوە ئەنجامدراوە و تێیدا زیاتر لە هەزار و 600 ژن و پیاو بەشدارییان کردوە و تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ركراوه‌.

ئەو ژن و پیاوانەی رۆژانە پیاز یان سیر دەخۆن لەسەدا 75، ئەگەری توشبونیان بەشێرپەنجەی ریخۆڵەکان کەمترە

ئه‌نجامى توێژینەوەکە، سەلماندویەتی ئەو ژن و پیاوانەی رۆژانە پیاز یان سیر دەخۆن لەسەدا75، ئەگەری توشبونیان بەشێرپەنجەی ریخۆڵەکان کەمترە.

هاوکات، پێشتر ئەوەش ئاشکراکراوە کە پیاز و سیر مادەی بایۆکتیڤی تێدایە کە دژی توشبون بەنەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک و پرۆستاتە.

توێژینەوەکە لە ڕۆژنامه‌ى کلینیکەڵ ئۆنکۆلۆجی بڵاوکراوەتەوە، تێیدا بەراوردی 833 حاڵەتی شێرپەنجەی ریخۆڵەکان کراوە کە هەمان کۆنترۆڵی تەندروستییان هەبوە، بەڵام ئەو کەسانەی پیاز و سیریان زیاتر خواردوە کەمترین گرفتیان هەبوە

خواردنی سیری ئاسایی بەکاڵی کاریگەرییەکی زۆر زیاتری هەیە

ئەوەش ئاشکراکراوەك کوڵاندنی پیاز رێژەیەک لەپێکهاتە کیمیاییە بەسودەکانی کەمدەکاتەوە، بەڵام خواردنی سیری ئاسایی بەکاڵی کاریگەرییەکی زۆر زیاتری هەیە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP